"مێهرەبان کشاوەرزی" ڕەوانەی زیندانی ئێڤین کرا

17:30 - 29 گەلاوێژ 2720

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژ، "مێهرەبان کشاوەرزی"، چالاکی مەدەنی و خوێندکاری قۆناغی کارناسیی باڵای ئەکتەری و خەڵکی شاری مەریوان، پاش بانگهێشتکردنی بۆ یەکەی تاوانەکانی دادسەرای ئێڤین، دەسبەسەر کرا و بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی ئەو زیندانە کرا.

ئەو خوێندکارە کوردەی خوێندکاری زانکۆی تاران، ڕێکەوتی ٢٥ی خەرمانانی ساڵی ٩٤، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و ڕێکەوتی ١١ی ڕەزبەری هەمان ساڵ، بە دانانی بارمتە بە شێوی کاتی ئازاد کرابوو.

"مێهرەبان کشاوەرزی" ڕێکەوتی ٢٦ی خاکەلێوەی ساڵی ٩٦، لەلایەن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران، بە سەرۆکایەتیی دادوەر "مەقیسە" بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام" بە ساڵێک زیندانیی تەعزیری مەحکووم و ئەم حوکمەش لە لقی ٥٤ی دادگای پێداچوونەوەی ئەو شارە بە سێ مانگ و ڕۆژێک زیندانیی تەعزیری کەم کرابووەوە.