مێرمنداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

10:52 - 1 بەفرانبار 2720

شەوی ٣٠ی سەرماوەز، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ بە ناوی "محەممەد وەیسی" کوڕی حەسەن خەڵکی گوندی "جۆجاڕ" سەر به شاری سەلاسی باوەجانی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو مێرمنداڵە تەمەن ١٢ ساڵە، لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە

هەتا ئێستا هۆکاری خۆکوژی ئەو مێرمنداڵە بۆ ئاژانسی کوردپا، ڕوون نەبووەتەوە.

لەو پەیوەندییەدا، چەند ڕۆژ پێش، کچێکی مێرمنداڵ بە ناوی "سارا محەممەدی" تەمەن ١٢ ساڵ کچی لوقمان خەڵکی شاری میاندووئاو بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لەلایەکی دیکەوە، ڕێکەوتی ٢٤ی سەرماوەز، کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ بە ناوی "ماهەک مەلکزادە" خەڵکی شاری بۆکان، بەهۆی خۆفڕێدانە خوارەوە لە سەر "پرد"، پاش چەند ڕۆژ، لە نەخۆشخانەی ورمێ گیانی لەدەست دا.