مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ لە مەریوان دەسبەسەر کرا

17:26 - 7 خەزەڵوەر 2720

ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەر، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی "سینا نیک‌پی" کوڕی کامران خەڵکی گوندی "نێـ"ـی مەریوان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بە بێ بەڵگەی یاسایی، ئەو مێرمنداڵە کوردەیان دەسبەسەر کردووە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها دەڵێت: "ئەو مێرمنداڵە لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی سەر بە سپای پاسداران دەسبەسەر کراوە".

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو مێرمنداڵە مەریوانییە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.