میهمانپەرەست: گەمارۆكانی یەكیەتیی ئورووپا بەدژی ئێران هەوڵێكی نابەجێیە
19:57 - 19 رەزبەر 2711
كوردپا ـ هەواڵدەریی فارس لە زاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی حكوومەتی ئێرانەوە بڵاوی كردەوە: ئەو گەمارۆیانەی یەكیەتیی ئورووپا بۆ سەر لێپرسراوانی ئێران كردەوەیەكی ناڕەوایە و وتیشی، لە راستیدا ئەو گەمارۆیانە زەخت و گوشارن بۆ سەر هاووڵاتیان.
بە وتەی رامین میهمانپەرەست، یەكیەتیی ئورووپا بە بیانووی پرسی مافی مرۆڤ و بەرنامەی ناوكیی ئەو گەمارۆیانەیان خستۆتە سەر لێپرسراوانی ئێران و لەو باوەڕەش دایە گەمارۆكان بە مەبەستی زەخت و گوشار هێنان بۆ سەر هاووڵاتیان جێبەجێ كراوە.
وتەبێژی حكوومەتی تاران ئاشكراشی كرد، رۆژئاواییەكان بەم هەوڵەیان هیچ رێزێك بۆ خەڵكی ئێران دانانێن و بەم گەمارۆیانە ناتوانن پێش بە ویست و مافی هاووڵاتیان (بەرنامەی ناوكی) بگرن.
یەكیەتیی ئورووپا 29 كەس كەلە نێویاندا سێ وەزیر بەرچاو دەكەون، خستە ناو لیستەی رەشەوە.
یە كیەتیی ئورووپا هۆكاری گەمارۆ خستنە سەر ئەو كەسانەی گەڕاندەوە بۆ پێشێل كردنی مافی مرۆڤ و چاڵاكی كردنیان لە راستای دەست پێڕاگەیشتنی حكوومەتی تاران بە چەكی ئەتۆم.
حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بەردەوام ئەو تاوانانەی رەت كردۆتەوە.