مووسەویان باڵوێزی پێشووی ئێران لەكاتی تیرۆری میكۆنووسدا لە ئاڵمان، گەڕایەوە تاران
15:24 - 10 بەفرانبار 2713
ئاژانسی كوردپا: باڵوێزی پێشووی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لەكاتی رووداوی تیرۆری میكۆنووس لەبرلین، کە وڵاتی ئێرانی بەجێهێشتبوو، گەڕایەوە بۆ ئەو وڵاتە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەمیر حوسێن مووسەویان، کەلە كاتی تیرۆركرانی رێبەرانی سیاسیی كورد لەئاڵمان پۆستی باڵوێزی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانی لەئەستۆ بوو، گەڕایەوە بۆ ئێران.
مووسەویان لەخاكەلێوەی ساڵی ١٣٨٧ بە تاوانی \" تێكدانی ئەمنیەتیی میللی\" بە دوو ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو و پێنج ساڵ بێبەریی لە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی حوكم درا و دواتریش وڵاتی بەجێهێشت.
ئەو لێپرسراوەی پێشووی حكوومەتی ئێران كە سەر بە جەناحی هاشمی رەفەسەنجانییە، لەكاتی سەركۆماری ئەحمەدی نژادا بە \" سیخوڕی و دانی بەڵگەی ناوەكیی بە رۆژئاوا\" تاوانبار كرا و ماوەی پێنج ساڵ بوو كە لەئەمریكا نێشتەجێ ببوو.
حوسێن مووسەویان لەساڵی ١٣٦٩وە لەلایەن وەزیری دەرەوەی ئەو كات، رەوانەی ئاڵمان كرا و لەماوەی بەرپرسیارەتییەکەیدا تیرۆری رێبەرانی كورد ( میكونوس) رووی دا.
دەزگای قەزایی ئاڵمان مووسەویان و جێگری دەبیری شۆرای باڵای ئەمنیەتی میللیی حكوومەتی ئێرانی بە دەست تێدا بوون لە تیرۆرەكاندا تاوانبار و بڕیاری درکردنی لە خاكی ئاڵمان بۆ دەرکردن.
تیرۆری میكۆنووس لە رێكەوتی ٢٦ی خەرمانانی ساڵی ١٣٧١ لە رستۆرانی میكۆنووس لە برلین رووی دا و تێیدا دكتور سادق شەرەفكەندی سكرتێری گشتیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران و فەتاح عەبدوولی نوێنەری ئەو حیزبە لەئورووپا، هومایوون ئەردەڵان نوێنەری حیزبی دێمۆكرات لەئاڵمان و نووری دێهكوردی چالاكی سیاسی تیرۆر كران.
دادگای میكۆنووس دوای ٢٥٠ جەلەسە دانیشتن و بە بەشداریی ١٨٠ شایەت، بە فەرمیی لێپرسراوانی پایەبەرزی حكوومەتی ئێرانی بە دەست تێدا بوون لەو تیرۆرەدا تاوانبار كرد، عەلی خامنەیی، عەلی ئەكبەر هاشمی رەفسەنجانی، عەلی ئەكبەر وەلایەتی و عەلی فەلاحیان لەو كەسانە بوون كە لەلایەن دادگای برلینەوە بە بڕیاردەر و پلانڕێژی تیرۆری رێبەرانی سیاسیی كورد تاوانبار كران.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەمیر حوسێن مووسەویان، کەلە كاتی تیرۆركرانی رێبەرانی سیاسیی كورد لەئاڵمان پۆستی باڵوێزی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانی لەئەستۆ بوو، گەڕایەوە بۆ ئێران.
حوسێن مووسەویان باڵوێزی پێشووی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لەئاڵمان
مووسەویان پاش گەیشتنەوە ناو خاکی ئێران، لە رێوڕسمی پرسەی دایكی محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران بەشداری کردووە.مووسەویان لەخاكەلێوەی ساڵی ١٣٨٧ بە تاوانی \" تێكدانی ئەمنیەتیی میللی\" بە دوو ساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو و پێنج ساڵ بێبەریی لە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی حوكم درا و دواتریش وڵاتی بەجێهێشت.