موجاهدین بە مەبەستی راگواستنیان، لەگەڵ رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان رێككەوتن
19:05 - 19 رێبەندان 2711
كوردپا: نوێنەری تایبەتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق لەگەڵ نوێنەرانی رێكخراوی موجاهدینی خەلق لەبارەی راگواستنیان بۆ پایگای نیزامیی لیبرتی رێككەوتن.
رێكەوتی 18ی رێبەندان \"مارتن كوبلر\" نوێنەری رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و 11 كەس لە لێپرسراوانی موجاهدینی خەلق بێبەشداریی هەواڵنێران چاویان پێكەوە دیداریان كرد.
ماڵپەڕی \"النهرین\" بڵاوی كردەوە، نوێنەری رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان باسی لە هاوكاریی دوو لایەنە لە پێوەندیی راگواستنی ئەندامانی موجاهدینی خەلق لە كەمپی ئەشرەفەوە بۆ پایگای نیزامی لیبرتی كرد.
بەپێی ئەو رێككەوتنانە400 كەس لە ئەندامانی موجاهدین بۆ پایگای چۆل كراوی ئەرتشی ئەمریكا لە نزیك بەغدا دەكرێن.
پایگای لیبرتی لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا هەڵكەوتووە.
دەوڵەتی عێراق لە سەرەتای ساڵی 2009وە دۆسیەی ئەمنیەتیی كەمپی ئەشرەفی گرتە ئەستۆ و لە سەرماوەزی ئەمساڵدا لەسەر داوای بان كی مۆن چوونە دەری ئەندامانی موجاهدین لە كەمپی ئەشرەف بۆ شەش مانگی دیكە وەدوا خستووە.
كەمپی ئەشرەف لە 57 كیلۆمیتریی باكووری رۆژهەڵاتی بەغدا هەڵكەوتووە و نزیك بە 3500 كەس لە ئەندامانی موجاهدین تێیدا ژیان بەسەر دەبەن.