منداڵانی رووس پێشوازییان لە نوێنەرانی فەرهەنگیی کوردستان کرد + وێنە
19:38 - 13 سەرماوەز 2713
ئاژانسی کوردپا: دوو کەس لە راهێنەران و کارناسانی ناوەندی پەروەردەی هزریی ئوستانی ئیلام، فەرهەنگ، زمان، پیشە دەستییەکان و سروشتی کوردستانیان بە منداڵانی روسیەیی ناساند و پێشاندا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، حەفتەی دۆستایەتتی منداڵانی ئێران و روسیە بە بەشداریی پەرەستوو وەحیدی و جەعفەر گوڵمحەممەدی بە نوێنەرایەتیی ناوەندی پەروەردەی هزریی ئیلام لە مۆسکۆ بەرێوەچوو کە تیایدا چەندین شێعر بە زمانی کوردی خوێندرایەوە.
ئەم دوو چالاکەی بواری مافەکانی منداڵان بە بەڕێوەبردنی بەرنامەیەکی فەرهەنگی و هونەریی تایبەت لە رووسیە، زمان، جوانییەکانی سروشتی ئیلام و داب و نەریت و فەرهەنگی نەتەوەی کوردیان بە بەشداربووان ناساند.
لە بەشێکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا، خوێندنەوەی چیرۆک و بەڕێوەبردنی کێبڕکێ و زانیاریی گشتی لەلایەن یەکێک لە نوێنەرە فەرهەنگیەکانی ئیلامەوە بە جلوبەرگی کوردییەوە بەڕێوە چوو.
پەرەستوو وەحیدی لە وتوێژێکدا باسی لە ئەو ئەزموونانەی کە لەماوەی سەفەری یەک حەفتەییان بۆ مۆسکۆ بەدەستی هێناوە و کاریگەری لە سەر سیستەمی پلانرێژیی ناوەندی بارهێنای هزریی منداڵانی ئێلام کرد و رایگەیاند، حەفتەی دۆستایەتی دەرفەتێک بوو بۆ ناساندنی ئیلام بە منداڵان و لاوانی رووسیە. ناوبراو گوتووشیەتی بۆ ئەوەی بتوانین بە ئامانجەکانی خۆمان بپێکین، هەوڵماندا بە چەندین شێوازی جۆراوجۆری هونەری و لەبەردکردنی جلوبەرگی کوردی زیاتر فەرهەنگی ئیلام بە بەشداربووان بناسینین.
ئەمە بۆ یەکەم جارە کە لەماوەی سی خولی پێشووی ئەم فستیڤاڵەدا ناوەندی پەروەردەی هیزریی ئیلام سەدانی رووسیە دەکات و بەشدار دەبێت.
هەروەها جەعفەر گوڵمحەممەدی لە سەفەرەکەیدا بۆ شاری مۆسکۆ، رایگەیاند: ئەو راهێنەرە ئیلامییانە بەپێی توانایی و لێهاتوویی خۆیان رەوانەی مسکۆ کراون و ئێمە لەم سەفەرەدا لە چوارچێوەی بەرنامەی ناوەندەکەمان فەرهەنگ و شارستانییەتی \"ئیلام\"مان ناساندووە.
شار مۆسکۆ ١٥ میلیۆن کەس حەشیمەتی هەیە کتێبخانەکانی ئەو شارە ٢٥٠ میلیۆن کتێبی تێدایە.
لێژنەی ناوەندی پەروەردەی هزریی منداڵان و لاوانی ئیلام کە لەو فستیڤاڵەدا بەشدارییان کردبوو، \"١٨ جۆر یاریی خۆ سەرقاڵ کردن، دروست کردنی ماسک، کاغەز و کاردەستی، ناساندنی بووکە شووشەی خۆجێیی\"یان خستەڕوو.
وێنە: ناوەندی پەروەردەی هزریی منداڵان و مێرمنداڵانی ئوستانی ئیلام