ملیتاریزە كردنی شارەكانی مەهاباد و سنە و بێحورمەتیكردن بە هاووڵاتیان+ وێنە
18:48 - 27 رەشەمه 2714
ئاژانسی كوردپا: مەئموورانی ئەمنیەتی و ئینتزامیی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران رێگرییان لە كۆبوونەوەی زیاتر لە دوو كەس لە شەقام و شوێنە گشتییەكانی سنە و مەهاباد كردووە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی رابردوو و لە شەقامە و شوێنە سەرەكییەكانی شاری سنە هێزە ئەمنیەتی ـ ئینتزامیەكانی حوزووری بەرچاویان هەبووە.
هەواڵنێری كوردپا لە شاری سنەوە رایگەیاندووە، هێزەكانی گاردی تایبەت و دژە شۆڕش لە شەقامەكانی شاپوور، فێردووسی، شەشی بەهمەن، سەفەری، ژاندارمێری و باغی میللیی جێگیر كرابوون و تەنانەت یەكێک لە دەستفرۆشەكانیش لەلایەن ئەو هێزانە دراوەتە بەر لێدان و كوتان.
بەوتەی شایەتحاڵان، هێزە نیزامییەكان سێدەستفرۆشی كوردیان كە سەرقاڵی فرۆشتنی كەلوپەلی چوارشەممە سووری بوون داوەتە بەر لێدان و دەستبەسەرییان كردوون.
ئەو هێزانە هاوكات لەگەڵ دەستبەسەركردنی ئەو هاووڵاتیانە، كەلوپەلەكانیشیان لەگەڵ خۆیان بردوون.
هەروەها چەندین شوێنی دیكەش وەكوو ئاویەر، سەڵوات ئاواش لە رۆژی چوارشەممە سووری شایەتی حوزووی هێزەكانی گاردی تایبەت بوون.
لەلایەكی دیكەوە هاووڵاتیانی شاری مەهابادیش رێوڕەسمی چوارشەممە سووریان سەرەڕای هوشدارییەكانی ناوەندە ئەمنیەتییەكان بەڕێوە بردووە.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە شاری مەهابادەوە بەدەست ئاژانسی كوردپا گەیشتوون، خەڵكی ئەو شارە پاش كۆتایی هلتنی رێوڕەسمەكە لە دەورووبەری بەنداوی مەهاباد دروشمی دژە حكوومەتییان وتۆتەوە.
هەواڵنێری كوردپا رایگەیاندووە، هەتا ئێستا هیچ كەسێك لەو پێوەندییەدا دەستبەسەر نەكراوە، بەڵام ئەمڕۆ شەقامەكانی شاری مەهاباد بە هێزە نیزامییەكان تەنرابوون.
لە چەند حەفتەی رابردوود ناوەندە ئەمنیەتیەكان لە زۆربەی شارەكانی كوردستان سەبارەت بە بەڕێوەچونی رێوڕەسمە نەورۆزیەكان هوشداریان دابوو.