محەممەدسدیق كەبوودوەند سەرەڕای عفوونەتی گورچیلەكانی، بەردەوامە لە مانگرتن

20:57 - 5 پووشپەڕ 2712
كوردپا: رێكخراوی مافی كرۆڤی كوردستان بڵاوی كردەوە، محەممەد سدیق كەبوودوەند لە حاڵێكدا 31مین رۆژی مانگرتنەكەی تێپەڕ كردووە، بە بنەماڵەكەی وتووە درێژە بە مانگرتن دەدات.

رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان ئاشكرای كردووە، لە حاڵێكدا محەممەدسدیق كەبوودوەند چالاكی مافی مرۆڤ و زیندانیی سیاسی كورد ئاشكرای كردووە، درێژە بە مانگرتنەكەی دەدات كە پزیشكی قانوونی رایگەیاندووە كە بەهۆی چڵك و ئاوسانی گورچیلەكانی دەبێ‌خێرا رەوانەی نەخۆشخانە بكرێت، بەڵام لەبەر ئەوەی مەئموورانی ئەمنیەتیی زیندان بۆ گواستنەوەی كەبوودوەند دەسبەند و پابەندییان بەكار هێناوە، حازر نەبووە بڕواتە نەخۆشخانە و وتوویەتی هەتا دەستەبەر بوونی ویستەكانی درێژە بە مانگرتن دەدات.

رێكخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان سەرەڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆی لەم مەسەلەیە، هۆشداری بە هێزە ئەمنیەتییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران داوە بەرەنجامی رووداو یان ئەگەری مەرگی محەممەد سدیق كەبوودوەند لە ئەستۆی هێزە ئەمنیەتییەكانە و داوای لە لێپرسراوانی قەزایی كردووە كە بە رەخساندنی هەلێك بۆ مەرەخەسیی محەممەدسدیق كەبوودوەند بەرپرسی رێكخراوی بەرگری لە مافی مرۆڤی كوردستان، بۆ چارەسەریی پزیشكی و دیدار لەگەڵ كوڕەكەی، سەربەخۆیی خۆیان بسەلمێنن.