مانگرتنی ١٢ پەنابەری کورد و ئێرانی لە وڵاتی تورکیە
20:25 - 31 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: ١٢ کەس پەنابەرانی کورد و ئێرانی لە وڵاتی توکیە کە مەترسیی سنوورداش کردنەوەیان لە ئارا دایە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دەستبەسەری و ناڕوونیی چارەنووسیان، مانیان لە خواردن گرت.
سەعد ئەیوبی چالاکی سیاسیی کورد و یەکێک لەو کەسانەی کە مانی لە خواردن گرتووە لە لیدوانێکی تەلەفۆنیدا وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند کە ماوەی ٢ رۆژە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ناڕوونیی چارەنووسی خۆیان لە وڵاتی تورکیە، مانیان لە خواردن گرتووە.
ئەو چالاکە سیاسییە راشیگەیاند: سهرهڕای ئەوە کە بە نووسراوە وهزیری نێوخۆی تورکیە - موعهممهر گولهر- و سەرجەم رێکخراوهکانی مافی مرۆڤ و کۆمیساریای بهرزی پهنابهرانی رێکخراوی نهتهوهیهکگرتووهکانیشمان لهدۆخهکهئاگادار کردۆتهوهو بهڵام بهداخهوهتا ئێستا هیچ وەلامێکمان پێ نەدراوەتەوە.
سەعد ئەیوبی و بنەماڵەکەی کە ٣ کەسیان منداڵن، نزیک بە ٧ رۆژ پێش ئێستا لە \"چەناقەڵا\"ی سەربە شاری ئزمیر لە لایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کران و هەنووکە لە کەمپێکدا راگیراون.
ناوی چەند کەسی دیکە لەو کەسانەی مەترسیی سنوورداش کردنەوەی لە ئارا دایە سەعد ئەیوبی، رزگار ئەحمەدی، کەیوان موحەمەدی، قاسم موسەوی ، مەسعود ئەسەدی راگەیەندراوە و سەرجەم ئەو کەسانەش ئەندامی حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانن.
سەعد ئەیوبی چالاکی سیاسیی کورد و یەکێک لەو کەسانەی کە مانی لە خواردن گرتووە لە لیدوانێکی تەلەفۆنیدا وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە بە ئاژانسی کوردپای راگەیاند کە ماوەی ٢ رۆژە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ناڕوونیی چارەنووسی خۆیان لە وڵاتی تورکیە، مانیان لە خواردن گرتووە.
ئەو چالاکە سیاسییە راشیگەیاند: سهرهڕای ئەوە کە بە نووسراوە وهزیری نێوخۆی تورکیە - موعهممهر گولهر- و سەرجەم رێکخراوهکانی مافی مرۆڤ و کۆمیساریای بهرزی پهنابهرانی رێکخراوی نهتهوهیهکگرتووهکانیشمان لهدۆخهکهئاگادار کردۆتهوهو بهڵام بهداخهوهتا ئێستا هیچ وەلامێکمان پێ نەدراوەتەوە.
سەعد ئەیوبی چالاکی سیاسیی کورد و یەکێک لەو کەسانەی کە مانی لە خواردن گرتووە
ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە، ئێمە هەتا ئەو کاتەی بە دەم داواکانمانەوە نەیەن و چارەنووسمان روون نەکرێتەوە و مەترسیی سنوورداش کردنەوەمان لە ئارادا بێت، کۆتایی بە مانگتنەکەمان ناهێنین.سەعد ئەیوبی و بنەماڵەکەی کە ٣ کەسیان منداڵن، نزیک بە ٧ رۆژ پێش ئێستا لە \"چەناقەڵا\"ی سەربە شاری ئزمیر لە لایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کران و هەنووکە لە کەمپێکدا راگیراون.