مانگرتنی ٥ زیندانیی تورک لەرەجایی شاری کەرەج + وێنـــه

13:33 - 8 گەلاوێژ 2713
ئاژانسی کوردپا: ٥ چالاکی مەدەنیی تورک لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج کە بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە حوکمی دادگای ئینقلابی شاری تەورێـز دەستیان داوەتە مانگرتن، باری تەندرووستیان بەرەو خراپی دەچێت.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی کوردپا، مانگرتنی ٥ کەس لە چالاکانی تورک لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج بەناوەکانی \" مەحموود فەزلی، آیت مهر عەلی بەیگلوو، شەهرام رادمێهر، بێهبوود قولی زادە و لەتیف حەسەنی\" ١٦یەمین رۆژی خۆی تێپەڕاند.

ئەو ٥ زیندانییە سیاسییە بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بە ٩ ساڵ حوکمی زیندانیی تەعزیریی دادگای ئیقلابی شاری تەورێز مانیان لە خواردن گرتووە.

\"14256.jpg\"
سەرچاوەیک لە زیندانی رەجایی شاری کەرەجەوە بە هەواڵنێری کوردپای راگەیاند، ئەو ٥ چالاکە تورکە باری تەندرووستیان تێکچووە و هەرکامەیان زیاتر لە ١٠ کیلۆ کێشی لەشیان دابەزیوە و لەبێهداریی زیندان لەژێر چاوەدێریی پزیشکی دان.

ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند، بێبوود قولی زادە، گورچیلەکانی تووشی ئازار بوون و بەوهۆیەوە باری تەندروستی ناجێگیر بووە.

ئەو ٥ چالاکە بە تاوانی \"پێکهێنانی گروپێکی نایاسایی و تەبلیغ بەدژی نیزام\" بە ٩ ساڵ زیندان مەحکووم کراون، ئەوەش لە حاڵێک دایە کە ئەو ٥ کەسە لەرێگەی مەدەنی و لەچوارچێوەی یاسای بنەڕەتیی ولاتی ئێـــراندا سەرقاڵی چالاکی بوون.