\"ماندێلا، باڵندی ئاشتی\" بەرهەمی گرافیستێکی کورد

20:46 - 15 سەرماوەز 2714
ئاژانسی کوردپا: پوستێری هونەرمەندێکی کوردی خەلكی شرای سنە وەکوو یەکێک لە باشترین بەرهەمی نێردراو بۆ فستیڤاڵی نێونەتەوەیی یادکردنەوەی نلسۆن ماندێلا، هەڵبژێردرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ناوەندی هونەرمەندانی ئێرانی بە بۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی نلسۆن ماندێلاوە بەڕێوە برد، کە ٤٢٢ بەرهەمی هونەرمەندانی گرافیستی تێدا خرابوویە روو.

لەو پیشانگەیەی رۆژی رابردوودا، گری لویس، نوێنەری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ولاتی ئێران، حەمد سەمایی، بالوێزی یەکەمی باڵوێزخانەی ئەفریقای باشوور و جەند میوانێکیش لە بالویزخانەی ولاتانی فەڕانسە و لیبریاوە بەشداربوون.

\"23479.jpg\"
\"نلسۆن ماندێلا، باڵندەی ئازادی\" ناوی ئەو کۆڕیادە بوو، کە لە تەلاری ئوستاد جەلیل شەهابزی بۆ رێبەری دژی ئاپارتاید بەڕێوەچوو، کە تیایدا هەنەرمەندانی گرفایست خەڵات کران.

لەو ٣٤٢ی گرافیستەی کە لەو فستیڤاڵەدا بەشدارییان کردبوو، سەید مێهران زارع توانیبووی ببێتە یەکێک لەو ٣٠ گرافیستەی کە لە ٢٢ وڵاتەوە هەڵبژێردرابوون، کە بەرهەمەکەی لە ناونەدی هونەرمەندانی ئێران پیشان درا.

سەید مێهران زارع، داهێنەری شێوازی هونەریی (روح نگاری) شێوازێک لە هونەری (SPIRITISM) و نووسینی مانیفیستی ئەو کارە لەلایەن پرۆفیسۆر مەجید مەدەی و هەروەها بۆچوونی گەڵاڵەداڕێژەرانی ناسراوی دنیا وەک (کرنیو هارا)ی ژاپۆنی. و (خوان مانۆئیل ئالونسۆ)ی ئەمریکاییە.

\"23480.jpg\"
سەید مێهران زارع، داهێنەری شێوازی هونەریی (روح نگاری)
عیمران عەبدوڵڵاهی، بێهنام رەییسیان، رێحانە عەلایی، فەرناز دەمنابی، ئیلاهە عەبیات، کە لە ولاتی ئێرانەوە بەشدارییان کردبوو، بەرەهەمەکانیان وەکوو باشترین بەرهەمەکانی کۆڕیادی ماندێلادا خەڵات کران.

ماندێلا ساڵی ١٩١٨ لە گوندی \"مووزوو\"ی شاری ئومتاتات وڵاتی ئەفریقای باشوور لە دایک بوو، کە سەرئەنجام ساڵی ١٩٦٢ بەهۆی خەبات دژی هەڵاواردنی سیستەمی ئەفریقای باشوور کەوتە زیندان و هەتا ساڵی ١٩٩٠ لە زینداندا مایەوە.

ماندێلا لە دادگایی کردەنکەیدا پێداگریی لەسەر دەستەبسەر کردنی دیمۆکراسی و کۆمەڵگەی ئازاد و بەرابەریی ماف کە مافی هەموو مرۆڤێک بێت، دەکردەوە و دەشیگوت ئەگەر پێویست بێت لەو ریگەیەدا گاینی خۆم بەخت ئەکەم.

نێلسۆن ماندێلا رێکەوتی ١٥ی سەرماوەزی سالی ١٣٩٢ لە تەمەنی ٩٥ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
\"23477.jpg\"

\"23478.jpg\"

\"23476.jpg\"