مامۆستایەکی کورد لە مەهاباد دەسبەسەر کرا

18:30 - 16 رێبەندان 2720

ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕێبەندان، مامۆستایەکی کورد بە ناوی "سیاوەش عەینی"، خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هێزە ئەمنییەتییەکان، بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو مامۆستایەی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی مەهابادیان دەسبەسەر کردووە.

سیاوەش عەینی، مامۆستای قۆناغی سەرەتایی قوتابخانەی "حاجی عەبدووڵڵا ڕۆستەمزادە"ی مەهابادە.

هەروەها لەو پەیوەندییەدا، ڕۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانبار، "ساکار عەینی"، ئامۆزای سیاوەش عەینی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی سەر بە ئیتلاعاتی سپا لە تاران دەسبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ کراوە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەری و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی دژی ئەو هاووڵاتییە کوردە، زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.