مامۆستایەکی ڕوانسەری وەکوو باشترین توێژەر دستنیشان کرا

15:32 - 29 سەرماوەز 2716
ئاژانسی کوردپا: مامۆستای یەکێک لە قوتابخانە هونەرییەکانی شاری ڕوانسەر بە هۆی نووسینی بابەتێکی توێژینەوەیی، لە ئاستی ئێراندا پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە نۆزدەهەمین کێبڕکێی مامۆستایانی توێژەر، مامۆستایەکی \"فێرخوازی پەیمانگای هونەریی داهێنان\" لە شاری ڕوانسەر سەر بە پارێزگای کرماشان، پلەی یەکەمی لە ئاستی ئێراندا بۆ خۆی مسۆگەر کرد.

\"\"
مسعود زۆهرە
لە سەر بانگەوازی شۆرای لێکۆڵینەوە و تاوتوێ کردنی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان، نۆزدەهەمین کێبڕکێی توێژینەوەیی لە ئاستی ئێراندا بەڕیوەچوو. مامۆستایەکی کورد لە شاری ڕوانسەر پلەی یەکەمی ئەو کێبڕکێیەی بۆ خۆی دەستبەر کرد.

ئەو هاووڵاتییە فەرهەنگییە بە ناوی \"مسعود زۆهرە\" لە شاری ڕوانسەر توانی بابەتێکی توێژینەوەیی لە ژێر ناوی\" چڵۆن توانیم بە چالاکییە تەواوەکەرەکان سەرنجی فێرخوازانی بواری هونەر بە دینامیک بوونێکی بەردەوام لە کارگەی نەخشەکێشی دا ڕابکێشم\"، توانی خەڵاتی یەکەمی ئەو کێبڕکێیە بەدەست بهێنێ.

ئەو مامۆستا کوردە لە ڕێوڕەسمی ڕیزلێنان لە باشترین مامۆستاکانی ئێران، لەلایەن جێگری وەزیری پەروەردە و بارهێنانەوە ڕێزی لێ گیرا.