مامۆستایەکی ئایینی بە بارمتەی قورس لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا

10:12 - 8 رەزبەر 2720

ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕەزبەر، "ئەمیر زکالاب" پێشنوێژی هەینیی گوندی "ئەرمەنی بڵاغـ"ـی شاری بۆکان، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی هەتا کاتی دادگاییەکەی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا.

"ئەمیر زکالاب" ڕێکەوتی ٢٠ی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن ‌‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە "دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی" بێبەری کرابوو.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی دووشەممە ٧ی ڕەزبەر، "مێعراج مورتزایی" هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی "دێوەزناو"ی شاری سەوڵاوا، بە دانانی بارمتەی ٤٠ ملیۆن تەمەنی لە زیندانی سنە ئازاد کرا.

ئەو هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی گەلاوێژ، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەسبەسەر کرابوو.