مامۆستایەک بەهۆی لەبەرکردنی جلوبەرگی تی شێرت سزا درا

12:39 - 18 بانەمەڕ 2721

کارناسی هەڵسەنگاندنی ئەنجامکاری ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری سەڵماس، مامۆستای یەکێک لە قوتابخانەکانی ئەو شارەی بەهۆی لەبەرکردنی کراسی تی شێرت سزا دا.

ئەو مامۆستایە کە ماوەی ٢٧ ساڵ پیشینەی مامۆستایەتی لە قوتابخانەکانی شاری "سەڵماسـ"ـی هەیە، بەهۆی لەبەرکردنی کراسی تی شێرت لە کاتی وانەوتنەوە لە وانەکانی ئانلاین، لە بەرنامەی شاد، سزا دراوە.

ئەو کارناسە سزادانی ئەو فەرهەنگییەی بۆ جۆری لەبەرکردنی تی شێرت، لە فەزای کار بە پێچەوانەی پێشەی مامۆستایەتی لە قەڵەم داوە.