مامۆستایانیش چوونە ریزی ناڕازییانی دەوڵەتی تەدبیر و ئومید+بەڵگە

12:38 - 24 بەفرانبار 2714
ئاژانسی كوردپا: ژمارەیەكی بەرچاو لە مامۆستایان بە هۆی \" بەڕێوەبردنی سیاسەتی هەڵاواردن\" بە واژۆكردنی نامەیەك خوازیاری جێبەجێ‌ كردنی دادپەروەری بووون.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، قەیرانی بژێویی ژیان و نەبوونی داهاتوویەكی روون، شەش هەزار مامۆستای هان دا كە نامەیەك بۆ مەجلیسی ئێران بنووسن و تێیدا ئاماژە بە هەڵاواردنیان لەگەڵ فەرمانبەرانی دیكەی دەوڵەتی بكەن.

لەبەشێكی ئەو نامەیەدا هاتووە، مامۆستایان هیچ داهاتوویەكی گەشییان نییە و چاوەڕوانی ئەوەیان لە دەوڵەت و مەجلیس هەیە، کە بە دواداچوون بۆ كێشەكانیان بكەن.

ماڵپەڕی زمانحاڵی مەجلیسی ئیسلامی باسی لەوە كردووە، مامۆستایانی ئێران لە پێداهەڵگوتن وەڕز بوون و لەدەست روانینی سیاسیانە بۆ كێشەكانیان ناڕازین.

لە كۆتایی ئەو تۆمارە ١٥ میترییەدا، مامۆستایان وێڕای پێداگری لەسەر مافەكانیان باسیان لەوەش كردووە، ئێمە واژۆكارانی ئەو نامەیە داوا لە نوێنەرانی مەجلیس و بەرپرسانی دەوڵەتی دەكەین كە بە دوور لە دانی دروشم و هەڵسوكەوتی سیاسیانە، ویستی كۆمەڵگەی فەرهەنگیانی وڵات كە دابین كردنی ژیانێكی شەرافەتمەندایە جێبەجێ‌ بكەن.

پێشكەش كردنی ئەو نامەیە لەحاڵێكدایە كە وەزیری پەروەردە و بارهێنان بڕیار بوو بانگهێشتی مەجلیس بكرێ‌ بەڵام بە هۆی سەردانی بۆ بووشێهر لەگەڵ هەیئەتی دەوڵەت، بۆ كاتێكی دیكە دواخراوە.

بەپێی گەڵاڵەی بودجەی ١٣٩٤، وەزارەتی پەروەردە لە سەدا ٢٣ بودجەكەی زیاد كراوە و مامۆستایان زیاد بوونی ئەو بودجە بە لەبەرچاو گرتنی هەڵاوسانی بازار بە بێ‌ كاریگەر دەزانن.

\"24175.jpg\"

\"24176.jpg\"