مامۆستایانی سوننه‌مه‌زهه‌بی ئێران دژی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ڕووسیه له كاروباری وڵاتی سووریه‌ن
19:23 - 21 رەزبەر 2715
ئاژانسی كوردپا: به‌شێك له مامۆستایانی ئایینیی سوننه‌مه‌زهه‌بی ئێران، دژایه‌تی خۆیان له‌مه‌ڕ هێرشه هه‌واییه‌كانی ڕووسیه بۆ سه‌ر سووریه ڕاگه‌یاند.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، هه‌ندێك له مامۆستایانی ئایینیی سوننه‌مه‌زهه‌بی ئێران، دژایه‌تی خۆیان له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ڕووسیه له كاروباری سووریه ڕاگه‌یاندووه و له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش‌دا به‌شێك له ڕاگه‌یه‌نه‌كانی به‌ستراوه به حكوومه‌ت ده‌ستیان داوه‌ته ڕه‌خنه گرتن لێیان.
ئه‌م مامۆستا ناڕازییانه ده‌ڵێن:\" به‌هۆی دژایه‌تییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هێرشه هه‌واییه‌كانی ڕووسیه كه‌وتوونه‌ته ژێر گوشاره‌وه.\"
مه‌وله‌وی محه‌ممه‌د حسه‌ین گۆرگیج، به‌رنوێژی هه‌ینی سوننیمهزههبهكان، له ئازادشههری پارێزگای گوڵستان سه‌باره‌ت به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ڕووسیه له سووریه ده‌ڵێ: \"ئێمه هیچ پێوه‌ندییه‌كمان به گرووپه توندڕه‌وه‌كانه‌وه نییه كه به ناوی ئیسلامه‌وه، موسوڵمانه‌كانه له‌نێوده‌به‌ن. به‌ڵام ئه‌مڕۆكه ده‌بینین كه ڕووسیه به بیانوی خه‌بات له دژی تیرۆریزم و توندڕه‌وه‌كان، سووریه مووشه‌كباران ده‌كه‌ن، كه له‌م نێوانه‌دا خه‌ڵكی بێ‌تاوانیش ده‌بنه قوربانی و ته‌نانه‌ت ڕه‌نگه یه‌ك مووشه‌كیش وه‌به‌ر لایه‌نه توندڕه‌وه‌كان نه‌كه‌وێت.\"
له لایه‌كی دیكه‌وه مه‌وله‌وی عه‌بدولحه‌مید، كه‌سایه‌تی ناسراوی سووننهمهزههبهكان له ئێران، له‌م پێوه‌ندییه‌دا ڕایگه‌یاندووه: \" هه‌ندێك له زلهێزه‌كان ده‌یانهه‌وێ له ڕێگه‌ی هێرشی هه‌وایی و سه‌ربازی له‌به‌رامبه‌ر تیرۆریزم و توندڕه‌ویدا ڕابوه‌ستن، له‌حالێكدا كه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه كه جیهان ده‌یه‌وێ جارێكی دیكه دووپاتی بكاته‌وه. به هۆی بومبارانه ههواییهكانهوه ژن و پیر و منداڵ ده‌كوژرێن و ژیانی خه‌ڵك له‌نێو ده‌چێت.\"
ماڵپه‌ری سووننیئانلاین، ڕێكه‌وتی ١٧ی ڕه‌زبه‌ر، له زاری به‌رنوێژی هه‌ینی زاهێدانه‌وه بڵاوی كرده‌وه: \" ته‌نیا ڕێگه‌ی ڕزگاری وڵاتانی ئیسلامی له قه‌یران و كێشه‌كان بریتییه له دانوستان و ئاڵوگۆڕی بیروڕا له نێوان بژارده و ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستانی ئه‌م وڵاتانه به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی كێشه و جیاوازییه فیكرییه‌كان.\"
دژایه‌تی سووننیمهزههبهكان له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانی ڕووسیه، توڕه‌یی هه‌ندێك له ڕاگه‌یه‌نه ئوسولگه‌را و توندڕه‌وه‌كانی به‌دوای خۆیدا هێنا و له‌م پێوه‌ندییه‌دا، ماڵپه‌ڕه‌كانی \"زاهدانپرس\" و\" عصر هامون\" له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان ڕه‌خنه‌ی توندیان له هه‌ڵوێسته‌كانی عه‌بدولحه‌مید گرتووه و دژكرده‌وه‌كانی ناوبراویان له‌دژی سیاسه‌ته فه‌رمییه‌كانی وڵات له‌قه‌ڵه‌م داوه.