ماشینی ئێعدامەکان لە زیندانی ڕەجایی‌شاری کەرەج دەستی پێ کردەوە

13:21 - 27 رێبەندان 2717
ئاژانسی کوردپا: لەسەر بڕیاری دەزگایی قەزایی حکوومەتی ئێران، لە زیندانی ڕەجایی‌شاری کەرەج، حوکمی ئێعدامی ٧ هاووڵاتی جێبەجێ کرا.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی ڕێبەندان، حوکمی ئێعدامی ٧ هاووڵاتیی لە زیندانی ڕەجایی‌شاری کەرەج لە لایەن بەرپرسانی ئەو زیندانەوە ئەنجام درا.

شوناسی٣ کەس لەو ٧ کەسە ئێعدامکراوانە کە بە دەستی ئاژانسی کوردپا گەیشتووە، بریتین لە: \"مورتزا شەفیق، فەرنام فەرینام و مەنسوور ئیختیار\".

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لەو بارەوە ڕایگەیاند: ئەو زیندانییانە زۆربەیان بە تۆمەتی \"کوشتنی بەئەنقەست\" لە لایەن دەزگای قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە بە قیساس مەحکووم کرابوون.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، شوناسی ئەو چەند هاووڵاتییەی دیکە بۆ ئاژانسی کوردپا ڕوون نەبۆتەوە.