لەئێرانەوە فیلم، ئەكتەر و داوەر بەشدارییان لە فستیڤاڵی جیهانیی فیلمی هەولێردا كردووە
15:10 - 11 جۆزەردان 2714
ئاژانسی كوردپا: یەكەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی هەولێر بە ئامانجی\" ناساندنی فەرهەنگ و داب و نەریتی كوردستان\" لە پایتەختی هەرێمی كوردستان لەحاڵی بەڕێوە چوون دایە.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی هەولێر بە بەشداریی زیاتر لە ١٥٠ هونەرمەند، سینەماكار و رەخنەگری سینەما لەوڵاتانی ناوچە، ئورووپا و ئەمریكا دەستی بەكار كرد.
ئەو فستیڤاڵە لە بەشی نمایش كردنی فیلمی درێژی سینەمایی و كورتە چیرۆك لەرێكەوتی ٩ هەتا ١٣ی جۆزەردان لەشاری هەولێر بەڕێوە دەچێت.
نزیك بە ١٣ فیلم لەوڵاتی ئێران لە یەكەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی هەولێر بەشدارن و لەكۆی گشتیی ئەو فیلمانە، ٧ كورتە فیلم دەچنە بەشی پێشبڕكێی فستیڤاڵەكەوە.
لە بەشی كروتە چیرۆكیشدا، ٢٦ فیلم لەوڵاتانی بریتانیا، ئێران، میسر، توركیە، كوردستان، سووریە، عێراق و ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی بەشدارن.
ناوەڕۆكی بەشێكی بەرچاو لەفیلمەكان باس لە خەسار و كێشە كۆمەڵایەتییەكان دەکرێت.
تەهمینە میلانی بەرپرسی لێژنەی داوەرانی یەكەمین فستیڤاڵی فیلمی هەولێر رایگەیاندووە: خەڵكی كوردستان لەگەڵ سینەما نامۆ نین و پێوەندییەكی دوو لایەنە لەنێوان خەڵک و بەردەنگاندا هەیە و ئەم فستیڤاڵە دەتوانێ فەرهەنگی كوردستان بە جیهان بناسێنێ.
لەحاڵی حازردا هەر یەک لە لالە ئیسكەندەری، بەهارە ئەفشاری، ئەدیشە فوولادوەند ئەكتەرانی ناسراوی ئێرانی لەو فستیڤاڵەدا بەشداران.
ناساندنی فەرهەنگ و داب و نەریتی كوردستان و دروست كردنی پەیوەندییەكی دۆستانە و ئاڵوگۆڕی زانست و ئەزموون لەنێوان سینەماكاران و هونەرمەنداندا لە ئامانجە سەرەكیەكانی ئەو فستیڤاڵەیە.
هەژار زەهاوی، مێهرداد سلێمانی، شێرین عەلیمحەمەدی، تەهمینە میلانی، مریەم پیربەند و... لەپێكهێنەرانی لێژنەی داوەران و كۆمیتەی دیاری كردنی فیلمە سەركەوتووەكانن.
وێنە: خەندان
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی هەولێر بە بەشداریی زیاتر لە ١٥٠ هونەرمەند، سینەماكار و رەخنەگری سینەما لەوڵاتانی ناوچە، ئورووپا و ئەمریكا دەستی بەكار كرد.
ئەو فستیڤاڵە لە بەشی نمایش كردنی فیلمی درێژی سینەمایی و كورتە چیرۆك لەرێكەوتی ٩ هەتا ١٣ی جۆزەردان لەشاری هەولێر بەڕێوە دەچێت.
نزیك بە ١٣ فیلم لەوڵاتی ئێران لە یەكەمین فستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی هەولێر بەشدارن و لەكۆی گشتیی ئەو فیلمانە، ٧ كورتە فیلم دەچنە بەشی پێشبڕكێی فستیڤاڵەكەوە.
لە بەشی كروتە چیرۆكیشدا، ٢٦ فیلم لەوڵاتانی بریتانیا، ئێران، میسر، توركیە، كوردستان، سووریە، عێراق و ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی بەشدارن.
ناوەڕۆكی بەشێكی بەرچاو لەفیلمەكان باس لە خەسار و كێشە كۆمەڵایەتییەكان دەکرێت.
تەهمینە میلانی بەرپرسی لێژنەی داوەرانی یەكەمین فستیڤاڵی فیلمی هەولێر رایگەیاندووە: خەڵكی كوردستان لەگەڵ سینەما نامۆ نین و پێوەندییەكی دوو لایەنە لەنێوان خەڵک و بەردەنگاندا هەیە و ئەم فستیڤاڵە دەتوانێ فەرهەنگی كوردستان بە جیهان بناسێنێ.
تەهمینە میلانی، دەرهێنەر و ئەندامی لێژنەی داوەرانی فستیڤاڵ
خانمی میلانی لەدایکبووی ساڵی ١٣٣٩ی شاری تەورێزە و فیلم نامەنووسی و دەرهێنەری دوو فیلمی بەناوبانگی \" دوو ژن\"، \"پەرچەكرداری پێنجەم\" و \"ئاگر بەست\"ی لە ئەستۆ بووە.لەحاڵی حازردا هەر یەک لە لالە ئیسكەندەری، بەهارە ئەفشاری، ئەدیشە فوولادوەند ئەكتەرانی ناسراوی ئێرانی لەو فستیڤاڵەدا بەشداران.