لەشنۆ کەسێک پاش کوشتن و بریندارکردنی بنەماڵەیەک کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێناوە

15:29 - 11 خەرمانان 2715
ئاژانسی کوردپا: لەشاری شنۆ پیاوێک بە چەک هێرشی کردووەتە سەر بنەماڵەیەک و پاش کوشتن و بریندار کردنی چوار کەس، کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێناوە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئێوارەیی سێ شەممە ریکەوتی ١٠ی خەرمانان کەسێک بە ناوی \" س.ی\" چووەتە سەر بنەماڵەی سابیری و دەستڕیژی لە ئەندامانی بنەماڵەکە کردووە و دەستبەجێ ژنێک بە ناوی مونیرە سابیری گیانی لەدەست داوە.

لەئەنجامی تەقە کردنەکەکەدا دوو ژنی دیکە کە تەمەنی یەکیان ٥٠ ساڵ بووە، هەروەها منداڵێکی چوار ساڵانیش بەر دەستڕێژییەکە کەوتوون.

سەرچاوە ناوچەییەکان بڵاویان کردوووەتەوە، ژنە تەمەن ٥٠ ساڵ و منداڵەکە بە هۆی قورسی برینەکەیان لەرێگەی نەخۆشخانەی ورمێ گیانیان لەدەست داوە.

\"28534.jpg\"
\"س.ی\"پاش ئەنجامدانی تاوانەکە لە حەوشەی ماڵی \" جەعفەر سابیری\" خۆشی کوشتووە.
باس لەوەش کراوە کە ژنەکەی دیکەش رەوانەی نەخۆشخانەی شاری نەغەدە کراوە.

بەوتەی شایەتحاڵان و کەسانی ئاگادار بکووژەکە\"س.ی\" هاوسەری پێشووی مونیرە سابیری بووە کە ماوەی مانگێک بوو لە یەکتر جیا ببوونەوە و پاش ئەنجامدانی تاوانەکە لە حەوشەی ماڵی \" جەعفەر سابیری\" خۆشی کوشتووە.

شایەتحاڵان ئاشکراشیان کردووە، بکووژەکە پێشتریش بە بەردەوامی کیشەی لەگەڵ مونیرە هەبووە و زۆر جار لەماڵەوەش دەری دەکرد.