لەسێدارەدانی لاوێكی تەمەن ٢٠ ساڵەی کورد لە کرمان

14:37 - 19 رێبەندان 2714
ئاژانسی كوردپا: حوكمی سێدارەی زیندانییەكی كورد لە گرتووخانەی شەهابی كرمان لەلایەن بەرپرسانی حكوومەتییەوە جێبەجێ‌ كرا.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، رۆژی شەممە رێكەوتی ١٨ی رێبەندان لە ناو حەوشەی زیندانی ناوەندیی كرمان لاوێكی تەمەن ٢٠ ساڵ لەسێدارە درا.

ئەو هاووڵاتییە لەلایەن دەزگا قەزاییەكانەی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە بە بازرگانی كردن بە \" ماددە هۆشبەرەكان\" تاوانبار كرابوو.

هەواڵنێری كوردپا شوناسی ئەو كەسەی \" لازم پوور رەشیدی\" راگەیاندووە.
ئەو لاوە خەڵكی ئاوایی \" هالۆڵان\"‌ی سەر بە بەخشی سیلوانەی شارستانی ورمێ‌ بووە.

بەپێی یاساكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران، بەرهەمهێنان، قاچاغ و یان هێنان و بردنی پێنج كیلۆ تریاک و زیاتر و هەروەها ٣٠ گرەم هێرۆئین، مورفین و شیشە سزاكەی لە سێدارە دانە.