لەساڵی ٢٠١٤دا نزیك بە ٥ هەزار داعش كوژراون+وتووێژ
15:45 - 7 بەفرانبار 2714
ئاژانسی كوردپا: دوایین ئامارەكانی پێوەندیدار بە شەڕی كوردەكان لە كوردستانی سووریە لە دژی داعش بڵاو كرایەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لەماوەی ئەمساڵدا (زاینیی) رێژەی گیان لەدەست داوانی یەكینەكانی پاراستی گەل لە كوردستانی سووریە لە شەڕ لەگەڵ چەكدارانی داعش ٦٣٧ كەس بووە.
رۆژنامەنووسێكی كورد كە لەكۆنفڕانسی چاپەمەنی وتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەڵ بەشداری كردبوو بە ئاژانسی كوردپای راگەیاند، خۆراگری وبەربەرەكانی هێزەكانی كورد لە هەمبەر داعشیەكاندا كەم وێنەیە و لە ئەمساڵدا چوار هەزار و ٩٦٤ ملیشیای داعش كوژراون.
داعش گرووپێكی چەكداری تیرۆریستییە كە رێكەوتی ٢٠ی خاكەلێوەی ساڵی ١٣٩٢ پێك هات.
كۆماس شابازی ئامار و رێژەی تۆمار كراوی، پێوەند داوەتەوە بە ٨ تیپی نیزامی چالاك لە سێكانتۆنی كۆبانی، جەزیرە و عفرین لە ساڵی ٢٠١٤دا.
ئەو رۆژنامەنووسە لە وڵامی ئەو پرسیارەدا كە دۆخی بەرەی شەڕ لە كۆبانی چۆن هەڵدەسەنگێنی، وتی: زیاتر لە سەدا ٦٠ی ئەو شارە لە كۆنترۆڵی\"YPG\" دایە و ئێوارەیی رۆژی هەینی بینای شارەوانی كۆبانیش كەوتۆتە دەست كوردەكانەوە.
هەروەها هێزەكانیYPG و YPJ، ١١ ئەندامی داعشیان وەكوو دیل لە دەستیان دایە، بەڵام بە وتەی ریدور خەلیل هیچ كەسێكی سەر بە هێزە كوردیەكان لە دەستی داعشدا نیە.
راگواستنی نزیك بە ١٥٠ هەزار كوردی ئیزەدی لە چیاكانی شنگاڵ، لە چالاكیەكانی دیكەی یەكینەكانی پاراستنی گەلە كە وتەبێژی ئەو هێزانە زۆر بە شانازییەوە باسی كردووە.
YPG هێزێكی كوردستانی سووریەن كە لەلایەن پارتی یەكیەتی دێمۆكراتیك و شۆرای نەتەوەیی كورد دامەزراوە و رێبەری دەكرێ.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، لەماوەی ئەمساڵدا (زاینیی) رێژەی گیان لەدەست داوانی یەكینەكانی پاراستی گەل لە كوردستانی سووریە لە شەڕ لەگەڵ چەكدارانی داعش ٦٣٧ كەس بووە.
رۆژنامەنووسێكی كورد كە لەكۆنفڕانسی چاپەمەنی وتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەڵ بەشداری كردبوو بە ئاژانسی كوردپای راگەیاند، خۆراگری وبەربەرەكانی هێزەكانی كورد لە هەمبەر داعشیەكاندا كەم وێنەیە و لە ئەمساڵدا چوار هەزار و ٩٦٤ ملیشیای داعش كوژراون.
داعش گرووپێكی چەكداری تیرۆریستییە كە رێكەوتی ٢٠ی خاكەلێوەی ساڵی ١٣٩٢ پێك هات.
كۆماس شابازی ئامار و رێژەی تۆمار كراوی، پێوەند داوەتەوە بە ٨ تیپی نیزامی چالاك لە سێكانتۆنی كۆبانی، جەزیرە و عفرین لە ساڵی ٢٠١٤دا.
كۆماس شابازی: زیاتر لە سەدا ٦٠ی ئەو شارە لە كۆنترۆڵی\"YPG\" دایە و ئێوارەیی رۆژی هەینی بینای شارەوانی كۆبانیش كەوتۆتە دەست كوردەكانەوە
ناوبراو لەو لێدوانەدا باسی گیان لەدەست دانی ١٤ هێزی هاوبەشی \"بوركان الفرات\" كرد كە لە كوردەكانی ئەندامی ئەرتەشی ئازادی سووریەن.ئەو رۆژنامەنووسە لە وڵامی ئەو پرسیارەدا كە دۆخی بەرەی شەڕ لە كۆبانی چۆن هەڵدەسەنگێنی، وتی: زیاتر لە سەدا ٦٠ی ئەو شارە لە كۆنترۆڵی\"YPG\" دایە و ئێوارەیی رۆژی هەینی بینای شارەوانی كۆبانیش كەوتۆتە دەست كوردەكانەوە.