لەئاڵمان ئێوارە شێعرێک بۆ سیمین چایچی رێکخرا

14:06 - 7 بانەمەڕ 2715
ئاژانسی کوردپا: سیمین چایچی شاعیری ناسراوی کورد لە زانکۆی \"گوتە\"ی شاری فرانکفۆرتی ئاڵمان ئێوارە شێعرێکی بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند رۆژ لەمەوبەر زانکۆی \"گوتە\"ی فرانکفۆرتی ئاڵمان میوندارییەتی کۆڕە شێعرێکی کرد کە تێیدا چەندین بەرهەمی ئەدەبی پێشکەش کراوە.

لە دەسپێکی کۆڕەکەدا، فەرەیدوون ئەرشەدی شاعیری کورد باسێکی لەسەر رەوتی ژنانی شاعیر، هەروەها شێعری کوردیی پێشکەش کردووە.

ئەو شاعیرە کوردە لەبڕگەیەکی دیکەدا چەند پارچە شێعریشی خوێندۆتەوە.

\"26196.jpg\"
دواتر سیمین چایچی خانمە شاعیری خەڵکی شاری سنە لە سێ بەشدا(منداڵ، گۆڕانی، ئازاد) بەرهەمە شێعرییەکانی خۆی پێشکەش بە ئامادەبوان کردووە.

چایچی ژنە چالاکی فەرهەنگی و شاعیری کورد هەتا ئێستا چەندین کتێبی لە چاپ داوە، هەروەها رێکەوتی ١٧ی رەزبەری ساڵی ١٣٩٣ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنەوە بە تاوانی بەشداریی لەخۆیشاندانەکانی پشتیوانی لە کۆبانی و شنگاڵ بانگهێشت کرابوو.