لە ئێران نێونجی تەمەنی بەكارهێنەرانی مادە سڕكەرەكان 25 هەتا 29 ساڵە
16:03 - 23 بانەمەڕ 2712
كوردپا: لێپرسراوێكی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، ئامارێكی راستەقینە و جێگای باوەڕ لە رێژەی موعتادان لە ئێران لەبەر دەستدا نیە، بەڵام نێونجی تەمەنی بەكارهێنەرانی مادە هۆشبەرەكان 25 هەتا 29 ساڵە.
محەممەد سادق فەتحوڵڵاهی لێپرسراو لە ناوەندی ستادی خەبات بەدژی مادەسڕكەرەكان وتیشی: بەپێی ئەو توێژینەوانەی كە كراون لە سەدا 99ی ئەو كەسانەی كە موعتادن، پێشتر سیگاری بوون.
پپێشتریش ئامارێك دەربڕی ئەوە بوو كە تەمەنی تووشبوان بە مادە هۆشبەرەكان لە ئێران 29 ساڵە و بەپێی ئامارەكان 93%ی موعتادان پیاو و 7%ی دیكەیان لە ژنان پێكهاتوون.
بەپێی دوایین ئاماری رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لەمەڕ رەوشی مادە هۆشبەرەكان لە ئێران، زیاتر لە 70 لەسەدی تووشبوان بە نەخۆشیی ئیدز لە ئێران تووشی مادە هۆشبەرەكان بوون.
شیشە مادەیەكی ماڵ وێرانكەر:
بەپێی ئاماری ناوەندی خەبات بەدژی مادە سڕكەرەكان، لە ئێراندا 27 هەزار كەس بە شێوەی بەردەوام مادەی شیشە بەكار دەهێنن.
لە كۆی گشتیی ئەو بەكار هێنەرانە 90%یان تەمەنیان لە خوار 29 ساڵەوەیە.
لەمبارەیەوە محەممەد عەلی جەعفەرنژاد كارناسی بواری مادە سڕكەرەكان بە هەواڵدەریی \"مهر\"ی راگەیاندبوو، لەسەدا80ی بەكارهێنەرانی مادەی شیشە هەتا دوو ساڵی داهاتوو گیان لەدەست دەدەن و ئاماری گیان لە دەستدانی بەكارهێنەرانی مادە سڕكەرەكان ئەمساڵ بە نیسبەت ساڵی 1389 3% زیادی كردووە.
جەعفەرنژاد ئاشكراشی كردووە، لە سەرەتادا نرخی مادەی شیشە 80 میلیۆن تمەن بوو، كەچی ئێستا نرخی ئەو مادەیە لە وڵاتی ئێران 2 میلیۆن تمەنە.
هەر لەو پێوەندییەدا دوكتور مەحموود خودادووست بەرپرسی ناوەندی لێكۆڵینەوەی پزشك قانوونیی حكوومەتی ئێران وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لەمەڕ چوونە سەری ئاماری گیان لەدەست دانی بەكارهێنەرانی مادە سڕكەرەكان وتوویەتی: لەحاڵی حازردا لە ئێران 10 میلیۆن موعتاد بوونی هەیە.