لە ئیسپانیا کۆنفڕانسێک لەسەر تەکنۆلۆژی و مافی مرۆڤ لە ئێراندا بەڕێوەچوو
13:44 - 16 رەشەمه 2714
ئاژانسی کوردپا: دۆخی سانسۆر لە ئێران و بەربەستەکانی بەردەم گەڕانی ئازادانەی زانیاری، لە دانیشتنێکی زانستی و سیاسیدا لە وڵاتی ئیسپانیا تاوتوێ کرا.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، رۆژانی پێنجشەممە و هەینیی رابردوو، لە شاری ڤاڵنسیای ئیسپانیا، کۆنفڕانسێکی نێونەتەوەیی بۆ ماوەی دوو رۆژ، لەسەر پرسی پەرەپێدانی تەکنۆلۆژی و مافی مرۆڤ لە ئێراندا بەڕێوەچوو.
لەو کۆنفڕانسەدا کە رۆژی رابردوو کۆتایی پێهات، بە دەسپێشخەریی دامەزراوەی لێکۆڵینەوە و تەکنۆلۆژیای \"ئەسڵی ١٩\" بەڕێوەچوو.
رۆژی رابردوو، کۆنفڕانسەکە بە بەشداریی ئەحمەد شەهید، راپۆرتیری تایبەتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە حکوومەتی ئیسلامیی ئێران، ئالن ئایر، وتەبێژی فارسیزمانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و ئیسکات کارپنتر، بەرپرسی بەرنامەی ئازادیی رادەربڕین لە گووگڵ، بەڕێوەچوو.
ئەحمەد شەهید رۆژی پێنجشەممە لەو کۆنفڕانسەدا رایگەیاند: \"هەرچەند دوڵەت دەیهەوێ گۆڕانکارییەک ئەنجام بدات، بەڵام هەتا ئێستا هیچ گۆرانێک رووی نەداوە\".
دامەزراندنی باڵوێزخانەی ئینترنێتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئێران، بابەتێکی دیکەی ئەو کۆنفڕانسە بوو کە ئالن ئایر ئاماژەی پێکرد و ئامانجیشی لە دامەزراندنی ئەو باڵویزخانەیە بۆ \"بەزاندنی سنووردار کردنەکانی دەوڵەت بۆ بەکارهێنەرانی ئینترنێت\" گەڕاندۆتەوە.
(ئیسکات کارپنتر)یش دەنگۆی کردنەوەی دەفتەری گووگڵی لە تاران رەت کردەوەو رایگەیاند: \"ئێمە بەردەوام بیر لەوە دەکەینەوە کە تەکنۆلۆژیا نەبێتە ئامرازی سەرکوتی هاووڵاتییان و هەموو رێگەکان تاقی دەکەینەوە، کە بەربەستەکانی بەردەم مافی مرۆڤ لە ئێران کەم ببنەوە\".
دویچەویلە لە زاری عەلی بانک، بەرپرسی رێکخراوی \"ئەسڵی ١٩\" لە تۆرینتۆ، رایگەیاند: ئامانجی ئێمە بۆ بەڕێوەبردنی ئەو کۆنفڕانسە ساڵانەیە، ئەویە کە رەوشێک دروست ببێت کە \"تەکنۆلۆژیای رزگاریدەر\" دروست ببێت، کە بتوانێت بەشێوەیەکی بەرین تاکەکان بتوانن لەو بوارەدا کەڵکی لێ وەربگرن.
رۆژی هەینی دانیشتنی \"وتوێژی سایبیریی ئێران\" بەرێوەچوو، کە کۆمەڵێک پرسی وەکوو دەربازبوون لە فیلتەرەکان، چاوەدێریی راستەوخۆی زانیاری، پەرەپێدانی مۆبایل و بەهێزکردنی تەکنۆلۆژیای دیجیتاڵ تاوتوێ کران.