لە کرماشان دوو کەس لەبەر چاوی خەڵک لەسێدارە دران
15:07 - 6 رەشەمه 2714
ئاژانسی کوردپا: دوو هاووڵاتیی کرماشانی، لە دوو شوێنی جیا جیای نێو شاری کرماشان و بە بڕیاری دەزگای قەزایی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لەبەر چاوی گشتیی خەڵک لە سێدارە دران.
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ٦ی رەشەمە لە گۆرەپانی ئازادیی کرماشان و گەڕەکی (جەعفەرئاوا)ی کرماشان حوکمی لەسێدارەدانی دوو کەس بەڕێوەچوو.
دادستانی گشتیی کرماشان بە هەواڵدەرییەکانی راگەیاندووە، کە ئەو دوو کەسە بە \"تاوانی\" \"دەستدرێژیی جنسی\" و فیلم هەڵگرتن لە کردەوەکەیان، لەسێدارە دراون.
هەتا ئێستا شوناسی ئەو دوو کەسە، بۆ ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا روون نەبۆتەوە.
ئەو دوو کەسە لەلایەن دادگەی \"عمومی و انقلاب\"ی کرماشانەوە حوکمی لەسێدارەدانی بۆ برابوویەوەو ئەو حوکمەش لەلایەن دیوانی بالای وڵاتی ئێرانەوە پشتراست کرابوویەوە.
مەلەکی، داستانی گشتیی کرماشان ئەو کردەوەیەی لە راستای هەڵسووکەوت لەگەڵ \"ارازل و اوباش\" وەسف کردووەو گوتویەتی کە لەگەل ئەو کەسانە توندترین شیوەی هەڵسووکەوت دەکەن.
ئا: ئارام. ح
لە کاتێکدا بەرپرسان و ناوەندە حکوومەتییەکانی ئێران، ئامانجی خۆیان لە بەرێوەبردنی سزای لەسێدارەدان لەبەر چاوی خەڵک بۆ بوونە دەرسی عیبرەتی خەڵک دەگەرێننەوە، بەڵام بە بڕوای چالاکانی کۆمەڵایەتی ئەم کارە بە پەرەپێدان و برەودان بە توندوتیژی و ئاسایی کردنەوەی توندوتیژی لە کۆمەڵگەدا لە قەڵەم ئەدەن.