لە چارەنووسی سێ چالاکی سوننی مەزهەب هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە

12:47 - 5 رەزبەر 2720

چارەنووسی سێ چالاکی سوننی مەزهەب بە ناوەکانی "ئەمیر زکالاب، پێشنوێژی هەینی گوندی ئەرمەنی بڵاغی بۆکان، عەبدولعەزیز حەیدەرپوور خەڵکی گوندی کەرێزەی ناوچەی ئەنزەلی ورمێ و حامید عەلی مشکوێ خەڵکی ورمێ"، ناڕوونە.

ئەمیر زکالاب ڕێکەوتی ٢٠ی گەلاوێژی ئەمساڵ، لەلایەن ‌‌هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە "دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی" بێبەری کراوە.

هەتا ئێستا بەدواچوونی بنەماڵەی مامۆستا ئەمیر بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسی ناوبراو بێ ئاکام بووە.

هەروەها حامید عەلی مشکوێ و عەبدولعەزیز حەیدەرپوور لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا، لە "دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەیان" بێبەری و هێزە ئەمنییەتییەکان لە دانی هەر جۆرە وڵامێکی ڕوون بە بنەماڵەی ئەو دوو چالاکە سوننی مەزهەبە، لەو پەیوەندییەدا، خۆیان دەبوێرن.

حامید عەلی مشکوێ ڕۆژی چوارشەممە ١ی گەلاوێژ و عەبدولعەزیز حەیدەرپوور، ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی خەرمانان، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوون.