لە چارەنووسی برای زیندانییەکی سیاسیی کورد هیچ هەواڵێک لەبەر دەستدا نییە

19:30 - 12 رەشەمه 2714
ئاژانسی کوردپا: چارەنووسی هاووڵاتییەکی کورد، کە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئیسلامییەوە دەستبەسەر کرا، هەتا ئێستا بە ناڕوونی ماوەتەوە.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، مەئموورانی سەربە وەزارەتی ئیتلاعات هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری سەڵماسیان دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیار کرد.

ئەو لاوە کوردە لە رۆژی هەینی رێکەوتی ٨ی رەشەمەوە لە دەستبەسەریی هێزە ئیتلاعاتییەکاندایە.

\"25108.jpg\"
بێهرووز ئاڵخانی زیندانیی سیاسیی کورد لە ساڵی ٨٨ی هەتاوی دەستبەسەر کرا
هەواڵنێری کوردپا، لە ورمێ لە زاری یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی ئە وهاووڵاتییە دەستبەسەر کراوەوە رایگەیاند: موحسین ئاڵخانی و بەپێی حوکمی هێزە ئەمنییەکانی ورمێ لە شاری سەڵماس دەستەبسەر کراوە.

سەرچاوەکان پشتڕاستیان کردۆتەوە، کە ئەو لاوە کوردە برای بێهرووز ئاڵخانی برای ئەو زیندانییە سیاسییە کوردەیە، کە لە ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوییەوە لە گرتووخانەی وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری سەڵماس و ورمێ لە دەستبەسەریدایە.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، بنەماڵەی ئاڵخانی ئاگاداری چارەنووسی کوڕەکەیان نین.

موحسین و بێهرووز خەلکی گوندی \"ئاغ بەرزە\"ی سەربە بەخشی کۆساری شارستانی سەڵماسن.