لە پانسیۆنە خوێندكارییەكانی ئێراندا حەبی ئێكس دابەش دەكرێت
21:10 - 4 جۆزەردان 2716
ئاژانسی كوردپا: وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی ئێران ڕایگەیاندووە كە پانسیۆنە خوێندكارییەكان نایاسایین.
بە پێی هەواڵی سەرچاوەكان، \"مەسعوود سەقەفی\" وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە تاران ڕایگەیاندووە كە پانسیۆنە خوێندكارییەكانی نایاسایین و لەم شوێنانەدا حەبی گۆڕینی حاڵەتی دەروونی بە خوێندكاران دەدرێت و باسی لە هەڵسوكەوتی نەشیاوی مامۆستایەك لەگەڵ خوێندكارەكان و تەنانەت لێدانیان كرد.
پانسیۆنە خوێندكارییە نایاساییەكان دیاردەیەكە كە وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی ئێران بۆ یەكەم جار باسی لەسەر كردووە.
\" مەسعوود سەقەفی\" لە وتووێژێكدا لەگەڵ هەواڵدەریی كاری ئێران \"ئیلنا\" ڕایگەیاندووە كە ئەم شوێنانە بە هیچ شێوەیەك لە لایەن وەزارەتی پەروەردەوە مۆڵەتیان پێ نەدراوە و زۆربەی جاریش خەساری كۆمەڵایەتیان ڵی كەوتووەتەوە و ئاماژەی بەوە كردووە كە لەم شوێنانەدا بۆ ماندوونەبوونی خوێندكاران لە كاتی تاقیكارییەكانی كۆتایی ساڵدا، حەبی گۆڕینی حاڵەتە دەروونییان پێ دەدرێت.
چەند ساڵێكە لە ئێران دیاردەی تووشبون بە مادە سڕكەرەكان زۆر بەرز بووتەوە و تەنانەت لە نێو مێرمنداڵانیشدا سەری هەڵداوە و حكوومەتی ئێرانیش هیچ هەڵوێستێكی لەو پێوەندییەدا نیە .