لە هەر رۆژێکدا لە ئێران ١١ کەس بەهۆی مادەی هۆشبەرەوە گیان لەدەست دەدەن
14:54 - 27 سەرماوەز 2712
ئاژانسی کوردپا: لە وڵاتی ئێران لە هەر رۆژێکدا ١١ کەس بەهۆی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر گیانیان لەدەست دەدەن.
بەپێی راپۆرتی پزیشکی قانوونیی لە هەر رۆژێکدا ١١ کەس بەهۆی بەکارهێنان و گیرۆدە بوون بە مادەی هۆشبەر لە وڵاتی ئێران گیان لەدەست دەدەن کە بەو هۆیەوە لە ماوەی ٩ ساڵی رابردووەوە هەتا ئێستا ٣٧ هەزار و ٦٨٩ کەس گیانیان لەدەست داوە.
پزیشکی قانوونی لە درێژەی ئەو راپۆرتەدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە وڵاتی ئێران ئاماری مردن بەهۆی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر پاش رووداوی هاتوچۆ لە ریزی دووەمدا جێگا دەگرێت.
لە درێژەی ئەو راپۆرتەدا هاتووە کەلە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا کۆتایی مانگی رەزبەر سەرجەم ١٥٥٦ کەس بە هۆی بەکارهێنانی مادی هۆشبەرەوە گیانیان لەدەست داوە کەلە کۆی ئەو رێژەیە ١٠٢ کەسیان ژن بوون، کە تەنیا لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵدا ٢٤٤ کەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەست داوە.
ئەوە لە کاتێک دایە ئیدارەی گشتیی کاروباری نێونەتەوەیی رێکخراوی پزیشکیی قانوونیی وڵاتی ئێران ئیعای کردووە کەلە ماوەی ٧ مانگی ئەمساڵدا بە بەراورد لەگەڵ ماوەی هاوشێوەی ساڵی رابردوو ٢٨% دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
لە ماوەی ٩ ساڵی رابردوودا بە شێوەی نێونجی لە هەر ساڵێکدا ٤ هەزار ١٨٨ کەس بەهۆی بەکارهێنان و تووشبوون بە مادەی هۆشبەر گیانیان لەدەست داوە.