لە نێوان خاوەنکار و یەکێک لە فەرمانبەرانی شارەداریی شاباد شەڕ و دەمەقاڵێ هاتە ئاراوە

11:35 - 27 جۆزەردان 2721

ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی جۆزەردان، لە شارەداریی شاباد سەر بە پارێزگاری کرماشان، لەنێوان خاوەنکار و یەکێک لە فەرمانبەرانی ئەو شارەدارییەوە، شەڕ و دەمەقاڵێ ڕووی داوە.

سەرچاوە خۆجێییەکانی شاری شاباد لەو بارەیەوە بڵاویان کردووەتە کە ئەو شەڕ و دەمەقاڵێیە لەنێوان "ئەحدی" و یەکێک لە فەرمانبەرانی ئەو شارەدارییەوە ڕووی داوە و لە ئەنجامی ئەو دەمەقاڵێیە، لێدان و برینداربوونی لێ کەوتووەتەوە.

ئەو سەرچاوە خۆجێییە لە زاری هاووڵاتییەک بڵاوی کردووەتەوە، لە نووسینگەی شارەداریی شاباد، مەئموورێکی ئینتزامی لەگەڵ کەسێکی دیکە هاتبوو بۆ ئەو ناوەندە حکوومەتییە کە ئەمەش بوو بەهۆی شەڕ و لێدان.