لە نیوەی سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ـەوە، ٩٨ کۆڵبەر کوژراو و بریندار بوونە

11:36 - 11 پووشپەڕ 2721

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ڕێکخراوی مافی مرۆیی کوردپا، لە ماوەی ٦ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ـەوە، سەرجەم ٩٨ کۆڵبەری کورد، کوژراو و بریندار بوونە.

کوژراو: ٢٥ کەس

بریندار: ٧٣ کەس

چۆنیەتیی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران:

تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزمییەکانی ئێران: ٦١ کەس

تەقەی هێزەکانی ئەرتشی تورکیە: ٦ کەس

ڕنووی بەفر و سەرمابردوویی: ٨ کەس

بەربوونەوە لە بەرزایی: ١٦ کەس

ئەشکەنجە و ئازاری هێزە نیزامییەکان: ٣ کەس

جەڵتەی دڵ لە کاتی کۆڵبەریدا: ٢ کەس

تەقینەوەی مین لە کاتی کۆڵبەریدا: ١ کەس

خنکان لەنێو ڕووبار بەهۆی کەوتنە نێو ڕووبار لە ئەنجامی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکان: ١ کەس

لە ٢ حاڵەتی ئەم ئامارەدا، ٢ برای کۆڵبەر، خەڵکی شمشێری پاوە، بوونیان هەیە کە هاوکات بریندار بوونە و هەروەها ٢ برای دیکە، خەڵکی دشەی پاوە، هاوکات بریندار بوونە کە یەکێکیان پاش چەند ڕۆژ بەهۆی قورسیی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.

تەقەی ڕاستەوخۆ بە شیوەی دەسڕێژی، هەندێک لە حاڵەتەکانی ئەم ئامارە لە خۆ دەگرێتەوە کە لەوێدا کۆڵبەران بە شێوەی گرووپی کوژراو و بریندار بوونە.

تەنزیم: ئەوین مستەفازادە