لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا گەشەی ئابووری ئێران بەرەو كزی دەڕوات
20:48 - 21 رەشەمه 2711
كوردپا: ئێكۆنۆمیست لە تازەترین راپۆرتی خۆیدا بڵاوی كردەوە، گەشەی ئابووری حكوومەتی ئیسلامیی ئێران لە ساڵی داهاتوودا ئاستی دەگاتە خوارەوەی %0.8.
یەكەی زانیاریی ئێكۆنومیست شیمانەی ئەوە دەكات كە لە ساڵی 1392دا گەشەی ئابووریی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران روو لە كز بوون دەكات.
هەر لەو پێوەندییەدا بەرهەمهێنانی ناوخۆیی ئێران لە ساڵی 2012دا گەتە 2% و بە نیسبەت ساڵی پێشوو 9/ 2% دابەزینی بە خۆیەوە بینیوە.
بە باوەڕی كارناسانی ئابووری كەشەی بازار بە یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی گەشەی ئابووری دێتە ئەژمار و بەپێی راپۆرتی بانكی نێودەوڵەتی، حكوومەتی ئێران لە بواری رەخەساندنی دەرفەتی كاردا لە نێوان 183 وڵاتی جیهان پلەی 144ی هەیە.
هەر لەو پێوەندیەدا داریوش قەنبەری نوێنەری مەجلیس و یەكێك لە رەخنەگرانی دەوڵەتی ئەحمەدی نژاد رایگەیاندووە، بەهۆی بەڕێوەبردنی سیاسەتی هەڵەی ئامانجدار كردنی یارانەكان بایەخی پارەی میللی \"ریال\" لە هەمبەر زێڕ نزیك بە 200% دابەزینی هەبووە.