لە شاری قەڵادزێ کۆنفڕانسی ژینۆسایدی گەلی کورد بەڕێوە دەچێت
03:04 - 30 بانەمەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی و سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستان و نیشتەجێی هەرێمی کوردستان، کۆنفڕانسێک لەژێر ناوی ژینۆسایدی نەتەوەی کورد لەسەر ئاستی هەر چوا بەشی کوردستان بەڕێوە دەبەن.
عەبدولرەحمان بەڕبەڕی چالاکی سیاسی و یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ئەو کۆنفڕانسە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە ئاژانسی کوردپای رایگەیاند: بەمەبەستی تاوتوێ کردنی کۆمەڵکوژی نەتەوەی کورد لەهەر چواربەشی کوردستان و ناساندنی ئەو پرسە بە رای گشتیی دنیای دەرەوە ئەو کۆنفڕانسە رێک دەخەن.
ئەو چالاکە سیاسییە راشیگەیاند: ماوەی چەندین ساڵی کورد لە سەر ئاستی هەر چوار بەشی کوردستان بەرەوڕووی کۆمەلکوژی بۆتەوە و بۆیە پێویستە ئەو پرسە لە جیهانی دەرەوە وەک ژینۆسایدی گەلی کورد بەفەرمی بناسرێت.
عەبدولرەحمان بەڕبەڕی ئاماژەی بەوەشدا، نەتەوەی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەتا ئێستاش لە قاڵبی ئێعدامی رۆڵەکانیدا بەرەوڕووی کۆمەڵکوژی دەبێتەوە و رێکخراوە نێونەتوەییەکانی مافی مرۆڤیش لەمەڕ ئەم پرسەدا بێ دەنگن.
ناوبراو ئاشکرای کرد، لە داهاتوودا و لە چەندین کۆنفڕانسی دیکەی لەو چەشنەدا کۆمەڵکوژی گەلی کورد وەک ژینۆساید، تاوتوێ دەکرێت.
ئەو کۆنفڕانسە رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٣٠ بانەمەڕ لە هۆڵی بۆنەکانی شاری قەڵادزێ لە هەرێمی کوردستان بەرێوە دەچێت.