لە سەردەشت و دێهلوڕان؛ دوو حاڵەت "ژن کوژی" ڕووی دا

17:37 - 18 سەرماوەز 2720

سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٨ی سەرماوەز، وەفا عەبدوڵڵازادە" خەڵکی شاری سەردەشت، لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٠هەتاوی و دایکی دوو کوڕ، بە بیانووی پاراستنی نامووس، لەلایەن براکانییەوە کوژرا.

وەفا پێشتر، لە مێردەکەی جیابووەتەوە و  دایکی دوو کوڕە.

هەروەها لە هەواڵێکی دیکەدا، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی سەرماوەز، بەرپرسی دادگای گشتیی بەخشی مووسیان و دەشتی عەباس ڕاگەیاندبوو؛ کێشەی بنەماڵەیی  لە یەکێک لە بنەماڵەکانی شاری دێهلوڕان، کوژرانی ژنێکی سەڵتی لێکەوتووەتەوە.

ئەو ژنە تەمەن ٢٢ ساڵەیە، خەڵکی گوندی زولفەقار، سەر بە بەخشی دەشتی عەباس، بەهۆی کێشەی بنەماڵەیی، لەلایەن براکەیەوە کوژراوە.

هەروەها، ڕێکەوتی ٩ی سەرماوەز، سەرگوڵ حەبیبی، تەمەن ٣١ ساڵ خەڵکی شاری سنە، خێزاندار و دایکی دوو منداڵ، بە بیانووسی پاراستنی نامووس بە چەقۆ، لەلایەن براکانییەوە کوژرا.