لە سەر بڕیاری دادستانی کرماشان، خاوەن دووکانێک دەسبەسەر و دووکانەکەی پۆلۆمپ کرا

11:22 - 15 سەرماوەز 2720

خاوەن دووکانێک لە یەکێک لە پاساژەکانی کرماشان کە لە ژنان وەکوو مانکەنی زیندوو کەڵکی وەرگرتبوو، لە سەر بڕیاری دادستانیی ئەو شارە ئەو خاوەن دووکانە دەسبەسەر و دووکانەکەی پۆلۆمپ کرا.

شەهرام کەرەمی، دادستانیی کرماشان لەوبارەیەوە ڕایگەیاندووە: "خاوەنی ئەو فرۆشگایە لە پاساژێکی کرماشان لە ژنان بۆ ڕێکلامکردن کەڵکی وەرگرتووە و هەروەها بە هاوکاریی ژنانی بێ‌حیجاب پڕۆپاگەندەی بۆ فرۆشتنی جلوبەرگەکانی دووکانەکەی کردووە".

ئەو بەرپرسە قەزاییە هەروەها دەڵێت: "ئەو دووکانە لە هەوڵێکی دیکەدا، لە نزیک یەکێک لە شوێنەوارە مێژووییەکانی ئەو پارێزگایە، کە لە لای خەڵکی کرماشان پیرۆزە و گرینگیی مێژوویی هەیە، لە ژنێکی مۆدێلینگ، بۆ ڕێکلامکردن، کەڵکی وەرگرتووە و ئەمەش پێچەوانەی عورف و شەریعەتی ئیسلامە و ئەم جۆرە ڕێکلامانە نائیسلامی و هەستی بنەماڵە کوژراوەکانی حکوومەتی لەو پارێزگایە، خەوشدار دەکات".

ساڵی ١٣٩٥، حەسەن ڕووحانی سەرکۆماری ئێران ڕایگەیاندبوو؛ ئێمە مافی ئەوەمان نییە لە ژیانی تایبەتی و گشتیی خەڵکدا، دەستێوەردان بکەین و ئازادیی خەڵک بێجگە لە یاسا هیچ کەس ناتوانێ بەربەرستی بۆ دروست بکات و تەنانەت قوەی قەزاییە.