لە سەدا ٨٠ی بنکە ئابوورییەکان لە دەوڵەتی ڕۆحانیدا نیوە داخراو بوون

15:13 - 6 گەلاوێژ 2716
ئاژانسی کوردپا: \"پەرویز داوودی\" ڕایگەیاندووە: گروپی ئابووریی دەوڵەت پێیوایە کە بە بەڵێن دەتوانێت ئابووریی ئێران ببووژێنێتەوە و زیندووی ڕابگڕیت تاکوو سەرمایەدارانی دەرەوەی وڵات بێن و ئابووری ئێران ڕێک بخەنەوە.\"

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، پەرویز داوودی، جێگری یەکەمی سەرکۆماری پێشووی حکوومەتی ئیران، لە وتووێژێکدا لەگەڵ \"نەسیم ئانلاین\" سەبارەت بە سەرنەکەوتنی بەڵێنییەکانی ڕۆحانی لە بواری ئابووری لە سێ ساڵی ڕابردوودا ڕایگەیاند: سەرکۆمار لە مانگە سەرەتاییەکانی دەسەڵاتداریدا بەڵێنی هەندێ بابەتی ئابووری بە خەڵک دابوو کە ئەم بەڵێنانە چەند

حاڵەتی بە خۆی دەگرێت ، یان کارناسان، ڕێنوێنی هەڵەیان بە سەرکۆماری داوە یان بە ئامانجێک جیاواز لە ئامانجی ئابووری ئەم بەڵێنانە دراوە، چوونکە هەر کەسێ لە بازنەی ئابووریی ئێراندا چالاکی هەبێت ئاگادارە کە ئابووریی ئێران داڕماوە و ئەم بەڵێنانە سەرکەوتوو نابێت.\"

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە ناکۆکی نێوان وەزیری ئابووری لەگەڵ ڕاوێژکارانی ئابووری دەوڵەتی یازدەیەم کرد و ڕایگەیاند کە\" سیاسەتێک کە لە وەزارەتی ئابووری دەخرێتە بەر باس لەگەڵ سیاسەتی ڕاوێژکارانی سەرکۆمار جیاوازی زۆری هەیە و بیری خەڵک سەبارەت بە دەوڵەتی ڕۆحانی و بەڵێنەکانی گۆڕاوە.\"

داوودی هەروەها ڕایگەیاندووە: بەرجام بە هیچ شێوازێک لەسەر ئابووری ئێران کاریگەری زۆری نابێت.