لە سنە لاوێکی کورد بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکان گیانی لەدەست دا
16:04 - 19 رەزبەر 2715
ئاژانسی کوردپا: دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران لە سنە، مەرگی لاوێکی کوردی لێکەوتەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لاوێکی کورد چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە نزیک شاری سنە و لە جادەی سەوڵاوا درابوویە بەر گولـلەی هێزە ئینتزامییەکان و پاش مانەوەی چەند ڕۆژ، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.
شوناسی ئەو لاوە کوردە ئەرسەلان بەرزگر و تەمەن ٢٩ ساڵ ڕاگەیەندراوە.
ماوە بە ماوە هاووڵاتیانی مەدەنیی کورد، بە بیانووی جۆراوجۆر لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە تەقەیان لێدەکرێت و ئەوەش کوژران و برینداربوونی ئەو هاووڵاتیانەی لێدەکەوێتەوە.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لاوێکی کورد چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە نزیک شاری سنە و لە جادەی سەوڵاوا درابوویە بەر گولـلەی هێزە ئینتزامییەکان و پاش مانەوەی چەند ڕۆژ، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.
شوناسی ئەو لاوە کوردە ئەرسەلان بەرزگر و تەمەن ٢٩ ساڵ ڕاگەیەندراوە.
ئەرسەلان بەرزگر
سەرچاوەیەکی ئاگادار، بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاندووە، ئەو لاوە کوردە بە بێ هیچ بەڵگە و بیانوویەک لە \"ملە(گردنە)\"ی سەوڵاوا تەقەی لێکراوە و پاشان ڕەوانەی نەخۆشخانەی بێعسەتی سنە کراوە.ماوە بە ماوە هاووڵاتیانی مەدەنیی کورد، بە بیانووی جۆراوجۆر لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە تەقەیان لێدەکرێت و ئەوەش کوژران و برینداربوونی ئەو هاووڵاتیانەی لێدەکەوێتەوە.