لە سنووری شێخ سڵەی سەلاسی باوەجانی پاسدارێک کوژرا

11:37 - 16 رەزبەر 2720

ڕۆژی دووشەممە ١٤ی ڕەزبەر، پاسدارێکی ئیلامی بە ناوی "عەلیڕەزا دارابی" لە بەرزاییەکانی سنووری بێزڵ لە سنووری شیخ سڵەی سەلاسی باوەجانی کوژرا.

ڕووداوی پارێزگای ئیلام لەوبارەیەوە نووسیوویەتی: "ئەو پاسدارە لە کاتی بۆسەدانان لە دژی ئەشراردا کوژراوە".

هەرچەند هەواڵدەرییە حکوومەتییەکان کوژرانی ئەو پاسدارەیان بۆ کاتی مەئموورییەت و بۆسەدانان بۆ "ئەشرار" گەڕاندووەتەوە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ کەس و لایەنێک کوژرانی ئەو پاسدارەیان بەئەستۆ نەگرتووە.

 ئەو پاسدارە لە تیپی ١١ی ئەمیرەلموئمنینی شاری ئیلام بووە.

پەیوەندییە گشتییەکان و پڕوپاگەندەی سپای ئەمیرەلموئمنین، کوژرانی ئەو پاسدارەی لە سنووری سەلاسی باوەجانی بۆ پاراستنی سنوورەکان گەڕاندووەتەوە.