لە زیندانی ورمێ، زیندانییەکی مەزهەبی لە مافی مەرەخەسی بێبەری کرا

12:09 - 1 خاکەلێوه 2721

بەرپرسانی زیندانی ورمێ، لەگەڵ  مەرەخەسیی زیندانییەکی مەزهەبی بە ناوی "جەواد یووسفی" دژایەتییان کرد.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەرپرسانی زیندانی ورمێ، لە ماوەی ڕابردوودا، سێ جار لەگەڵ ئیزنی مەرەخەسیی ئەو زیندانییە مەزهەبییە دژایەتییان کردبوو.

جەواد یووسفی خەڵکی شاری ورمێ، ڕێکەوتی ٢٣ی ڕەزبەری ساڵی ١٣٩٥، لە کاتی گەڕانەوە لە موسافیرت لە جادەی مەهاباد_ورمێ، بە تۆمەتی "چالاکیی مەزهەبی" لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر بۆ ماوەی ٤٥ ڕۆژ، لە گرتنگەی ئیداری ئیتلاعاتی ورمێ، لە ژێرلێکۆڵینەوە دابوو.

ئەو زیندانییە مەزهەبییە دواتر لە لقی ١٠ی لێپرسی دادگای ئینقلابی ورمی تاوانەکەی دیاری و بە "ئەندامبوون لە گروپی ئەنسارولئیسلام" تاوانبار کرا.

ئەو زیندانییە مەزهەبییە لە لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ، بە سەرۆکایەتی دادوەر "شێخلوو" بە ١٠ ساڵ زیندانیی تەعزیری مەحکووم و دواتر پاش ناڕەزایەتی دەربڕینی ئەو زیندانییە بە حوکمەکەی، حوکمی ناوبراو لە لقی ١٣ی دادگای پێداچوونەوەی ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر "عەلیپوور" لە ١٠ ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ ٧ ساڵ زیندانیی تەعزیری کەم کرایەوە.