لە زیندانی دیزڵاوای کرماشان حوکمی لەسێدارەدانی زیندانییەک جێبەجێ کرا
11:12 - 19 گەلاوێژ 2721
ڕۆژی دووشەممە ١٨ی گەلاوێژ، زیندانییەک بە ناوی "ئەفشار مینایی" کوڕی "محەممەد" و خەڵکی گوندی "شمشێر" سەر بە شاری پاوە، لە زیندانی دیزڵاوای کرماشان لەسێدارە درا.
ئەو زیندانییە ساڵی ٩٥ بە تۆمەتی "کوشتنی بەئەنقەست" دەسبەسەر و دواتر بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.
تەرمی ئەو زیندانییە لە شوێنی لەدایکبوونی بە خاک سپێردرا.