لە رووداوێكدا 8 كەس لە هێزە ئینتزامییەكان لە سەردەشت كوژران
21:41 - 14 بانەمەڕ 2712
كوردپا: لە ئەنجامی وەرگەڕانی ماشێنێكی هێزی ئینتزامی لە ناوچەی ئالانی سەردەشت 8 كەسی سەر بە هێزە ئینتزامییەكان كوژران.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئەمڕۆ پێنجشەممە رێكەوتی 14ی بانەمەڕ ماشێنێكی هێزی ئینتزامی لەسەر جادەی نزیك بنكەی نیزامیی ئاوایی \"شێخە سوور\"ی ناوچەی ئالانی سەردەشت وەرگەڕا و لە ئەنجامدا 8 كەس لە سەرنشینەكانی كوژران.
لەلایەكی دیكەوە هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە بەهۆی دەستڕێژی راستەوخۆی هێزە ئینتزامییەكان لە ناوچەی ئالانی سەردەشت 4 كۆڵبەری كورد گیانیان لەدەست داوە و ئەمە مەسەلەیەش بۆتە هۆی شەڕ و پێكدادانی نێوان هێزە نیزامییەكان و 4 كەسیان لە یەكتر كوشتووە و 3 كەسی دیكەش بریندارن.