لە تورکیە و هەرێمی کوردستان یادی تەهای کەریمی دەکرێتەوە
15:55 - 15 پووشپەڕ 2713
ئاژانسی کوردپا: ماڵی سینەما بەهاوکاریی هونەرمەندانی کورد و چەندین ناوەند و ئەنجومەنی فەرهەنگیی هەرێمی کوردستان، رێوڕەسمێک لە ژێر ناوی \"پیاوی سپی\" بۆ یادی دەرهێنەری کۆچکردووی کورد تەها کەریمی لە چەند شاری وڵاتی تورکیە و هەرێمی کوردستان رێک دەخات.
بەپێی هەواڵی بەشی راگەیاندنی رێوڕەسمی \"پیاوی سپی\"، ئەو رێوڕەسمە لەشارەكانی \"هەولێر، دهۆک، سەیدصادق، كەلار، ئەستەنبوڵ و ئامەد\" لەلایەن ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەری زناک و سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان لقی دهۆک، وەقفی ئیسماعیل بێشكچی، ناوەندی هونەری جگەرخوێن، گروپی هەستانەوەی ڕۆژنامەنووسان سەیدصادق، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەرو وەرزش و لاوانی گەرمیان بەڕێوە دەچێت.
لەو یادکردنەوانەدا پیشانگەیەکی فۆتۆگرافی تایبەت بە تەها کەریمی دەرهێنەری کۆچکردووی کورد دەکرێتەوەو پاشان فیلمەكانی \"كوێستانی سپی، بەكرێگیراوی سپی، سنووری ژین\" نمایش دەكرێن.
بەڕێوەبەرایەتی رێوڕەسمی \"پیاوی سپی\" رایگەیاندووە، ئێمە ئەو رێوڕەسمانە وەک ڕێزو وەفاو خۆشەویستی بۆ تەهای كەریمی و ئەو ئەرک و ماندوبوون و ئەو خزمەتانەی كە ناوبراو بەسینەمای كوردی و گەلی كوردی كردوویەتی، بەڕێوە دەبەین.
رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٨ی جۆزەردان تەها كەریمی دەرهێنەری كورد بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە لە شاری سلێمانی بووە قوربانی و هاوکات شۆفیری ئەو تاکسییەش کە ناوبراوی تێدابووە گیانی لەدەست دا.
ناوبراو لە ساڵی ٢٠٠٤ی زایینی بڕوانامەی کارناسیی سینەمای لە زانکۆی تاران وەرگرتبوو و دواتر چەندین کورتەفیلمی وەک \"نان و نهوت\"، \"زریان\"، \"سەمای مروارییەکان\"، \"سنوری ژین\"، \"هەزار و یەک شەو\" و فیلمی درێژی وەک \"كوێستانیسپی\" و \"من بهكرێگیراویسپیم\"ی بەرهەم هێنا.
.
بەرهەمەکانی تەها کەریمی لەم ساڵانەی دواییدا، دەیان خەڵاتی خەڵاتی گرینگی سینەماییان پێبەخشرا.
فیلمی کوێستان قەندیل “کوێستانی قەندیل یەکەمین فیلمی درێژە کە دەرهێنەر تەها کەریمی کاری تێدا کردبێت و توانی لە گەورە فێستیڤاڵی فیلمی سینەمایی لە هیندستاندا بەشداری بکات.
ئەو سینەماکارە کوردە ئەو فیلمەی بەبەشداریی ١٢٠ ئەكتەری كورد (لە باشوور و باكور و رۆهەڵاتی كوردستان) و فارس و تورک و عەرەب لە شاری سلێمانی و دەوروبەری وێنە گرتبوو و چەندین هونەرمەندی بەناوبانگی وەک \"قوتبەدین سادقی، جۆمەرد قارەمان، عەینەدین مەریوانی، لەمیا حوسێن و كامەران رەئووف\" رۆڵیان تێدا بینیوە.
\" نەوت، شێرپەنجەی شارەكەمان \" خەڵاتی تایبەتی تەلەفیزیۆنی \"ئیدرل\"ی رۆمانی و خەڵاتی دووهەمین فێستیڤاڵی رەشی \"بەرلین\"ی وەرگرتووە و هەروەها لە فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی ئەلجزیرە لە قەتەر و فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی كورتە فیلمی تاراندا نمایش كراوە.
تەها كەریمی لە دایكبووی ساڵی ١٣٥٥ی شاری بانەی رۆهەڵاتی كوردستانە و بەكورتە فیلم و فیلمەدرێژەكانی بەشداریی زیاتر لە ٥٠ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیدا كردووەو توانی خەڵاتی باشترین سیناریۆ بۆ فیلمی “كوێستانی قەندیل” لە فێستیڤاڵی فیلمی ئۆرێنسە لە ئیسپانیا وەربگرێت، پێشتریش چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتیی بۆ فیلمە كورتەكانی وەرگرتبوو