لە تاران ڕۆژانە ٧ منداڵ بە گیرۆدەیی لەدایک دەبن
15:38 - 16 بانەمەڕ 2716
ئاژانسی کوردپا: لە ئێران ڕێژەی گیرۆدە بوون بە مادەی هۆشبەر، ڕۆژانە ڕووی لە زیاد بوونە و ڕێژەی تەمەنی گیرۆدە بوون، ڕووی لە داکشانە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی \"زەمانە\"، ڕۆژانە ٧ (منداڵی گیرۆدە) بە مادەی سڕکەر لە شاری تارانی پێتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەدایک دەبن.
ماڵپەڕی زەمانە ئەم ڕاپۆرتەی لە زاری مەجید ئەبهەری، خەسارناسی بابەتە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاو دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت کە؛ \"ئەبهەری ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی بانەمەڕ بە هەواڵدەریی فارسی گوتووە کە ئەم منداڵانە لە لایەن دایک و باوکیانەوە بە بڕی نێوان ٢ هەتا ٢٢ میلیۆن تمەن ساتوسەودایان پێوە دەکرێت\".
بێنرخیی گیان و ژیان و گوزەرانی خەڵک لە ئێران و بەتایبەتی توێژی کەم داهاتی ئەو وڵاتە، وای کردووە کە خەسارە کۆمەڵایەتییەکان ئێخەی کۆرپەلەکانیش بگرێتەوە و بەپێی ئەو ئامارەی ئاماژەی پێ کرا، لە کۆماری ئیسلامیی ئێراندا، منداڵ لە سکی دایکیدا بە هۆی گیرۆدەبوونی دایکییەوە، گیرۆدەی مادەی سڕکەر دەبێت و دواتریش لە لایەن بنەماڵەکەیەوە، بەهۆی گوشاری ئابووریی و نالەباریی ژینگە و کەمتەرخەمیی بەرپرسان و دەسەڵاتداران، بە مەبەستی سواڵ پێ کردن و دواتریش بڵاو کردنەوەی مادەی سڕکەر و لەشفرۆشی بەکار دەهێنرێت و تەنانەت بە کەسان و باندەکانی ساتوسەودای مادەی هۆشبەر دەفرۆشرێت.
نرخی ئەو منداڵانە بەستراوە بە ڕادەی هەژاری و داماویی بنەماڵەکانیان دیاری دەکرێت و زۆر جاریش بەهۆی ئەوەوە کە منداڵەکان ڕفێندراون و بنەماڵەیان نییە، بە نرخێکی زۆر کەم ماماڵەیان پێوە دەکرێت.
ئامارەکان باس لەوە دەکەن کە لە ئێران، ڕۆژانە ڕێژەی تووشبووان بە مادەی هۆشبەر ڕووی لە زیاد بوونە و منداڵان بەبێ خواستی خۆیان لەو خەسارە کۆمەڵایەتییەوە دەگلێن و قوربانیانی سەرەکیی دەستەوەستانیی حکوومەت لە کۆنتڕۆڵ کردنی ئەم دیاردە دزێوەدان.
شایانی باسە کە تەمەنی گیرۆدەبوون بە مادەی هۆشبەر لە ئێران بۆ ١٤ ساڵ و تەمەنی تێوەگلان لە دیاردەی لەشفرۆشی بۆ ١٦ ساڵ دابەزیوە.