لە بۆکان هاووڵاتییەک دەسبەسەر کرا

11:06 - 19 گەلاوێژ 2721

ڕۆژی دووشەممە ١٨ی گەلاوێژ، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "ڕەشید ڕەحیمی" خەڵکی بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتەوە دەسبەسەر کرا.

هێزە ئەمنییەتییەکان بێ پیشاندانی حوکمی دادوەری، ئەم هاووڵاتییەیان دەسبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.

هێزە ئەمنییەتییەکان دوای دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە، هێرشیان کردووەتە سەر خانووەکەی و دوای پشکنینی ماڵەکەی، مۆبایل و هەندێک لە کەلوپەلی کەسیی ئەویان لەگەڵ خۆیان بردووە.

تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتە وەپاڵدراوەکانی "ڕەشید ڕەحیمی"، زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.