لە ئامەد كۆنفرانسی نەتەوەیی زمانی كوردی بەڕێوە دەچێت
19:34 - 10 رەشەمه 2711
كوردپا: لە چەند رۆژی داهاتوودا لە ناوەندی كولتووریی جگەرخوێن لە پارێزگای ئامەدی توركیە كۆنفرانسی نەتەوەیی زمانی كوری بەڕێوەدەچێت.
ژمارەیەك بەرچاو نووسەر و رووناكبیر و زمانەوان لە كوردستانی ئێران، سووریە و ئورووپاوە بانگهێشتی ئەو كۆنفرانسە كراون.
ماڵپەڕ و ئاژانسەكانی توركیە بڵاویان كردەوە، كۆنفرانسی نەتەوەیی زمانی كوردی لە رۆژانی 12ی رەشەممە هەتا 14ی رەشەممە لە پارێزگای ئامەد بەڕێوە دەچێت.
بەشداربوانی ئەو كۆنفرانسە هەوڵ دەدەن لە رەهەندە جۆراوجۆرەكانەوە پرسی زاراوەكان و ستاندارد كردنی زمانی كوردی تاوتوێ بكەن.
ئەو كۆنفرانسە بە هاوكاریی كۆمەڵەی نووسەرانی كورد، ئەنیستیتۆی كورد، كۆمەڵەی زمانی كوردی بەڕێوە دەچێت.