لە ئامریكا كوردستانی بچووک دادەمەزرێت

15:36 - 8 رەشەمه 2712
ئاژانسی کوردپا: لە یەکێک لە ئەیالەتەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، کوردستانی بچووک دادەمەزرێت.

رۆژنامەی \"واشێنگتۆن تایمز\" لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، بەهۆی زیاد بوونی رێژەی كوردەكان لە شاری \"نشویل\"ی ئەیالەتی ناسلڤیلە، ناوی ئەو شارە بە \"كوردستانی بچووک\" دەگوردرێت.

\"11279.jpg\"
لە درێژەی ئەو راپۆرتەدا هاتووە کە رێژەی کورد لەو ئەیالەتەی ئامریكا رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر دەبێت‌ و زۆربەی هاووڵاتیانی ئامریكاییش شاری \"نشویل بە كوردستانی بچووک ناو دەبەن.

ئەو راپۆرتە كە لەلایەن \"ژەنیفەر هارپەر\"ـەوە ئامادە كراوە، زیاتر باس لەسەر ژمارەی پەنابەرانی كورد ‌و بڵاو بوونەوەیان بەسەر ئەیالەتە جیاجیاكانی ئامریكا دەكات.

هەروەها بەپێی زانیارییانەی كەلە رۆژنامەی واشێنگتۆن تایمزدا بڵاو كراونەتەوە، لە داهاتوودا بە شێوەی فەرمی ناوی شاری نشویل بە کوردستانی بچووک دەگۆڕدرێت و تۆمار دەکرێت.