لێپرسراوێكی حكووومەتی تاران: بە كارهێنانی دووچرخە لەلایەن ژنانەوە بە پێچەوانەی عورفی ئیسلامیە
12:31 - 9 خەزەڵوەر 2711
كوردپا: جێگری ناوەندی كاروباری ژنان رایگەیاند، بەكارهێنانی دووچەرخە لەلایەن ژنانەوە لەناو شارەكانی ئێراندا بە پێچەوانەی عورف و یاسا ئیسلامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێرانە.
هەواڵدەریی فارس لە زاری \"زەهرا سەجادی\"یەوە بڵاوی كردەوە، پرسی بەكار هێنانی دووچەرخە لەلایەن ژنانەوە زۆر لەمێژە هاتۆتە بەرباس، بەڵام هەموو جارێدژایەتیی لەگەڵ كراوە.
سەجادی لەو باوەڕە دایە، سەرەڕای ئاگادار بوونی هێندێلە لێپرسراوان لەمەڕ رەت كردنەوەی ئەو تەرحە، چۆن دەتوانن جاریكی دیكە ئەم پرسە بورووژێننەوە.
زهرا سەجادی وتیشی، لیباسی تەنگ و نەشیاو بۆ ژنانی بەكارهێنەری دووچەرخە دەبێتە هۆی پەرە پێدان بە فەرهەنگی بێحیجابی لە وڵاتی ئێراندا.
ماوەیەك لەمەوبەر محەممەد رووبانیان بەرپرسی ناوەندی گواستنەوەی حكوومەتی ئێران رایگەیاندبوو، دووچەرخەیەك بە تایبەتمەندیی ژنانە بۆ كەڵك وەرگرتنی ئەو توێژە درووست دەكەین بە چەشنێك كە هەموو جەستەی ژنان بە دیارە نەبێت.
زهرا سەجادی لەو باوەڕە دایە، ئەگەر دووچەرخەیەك بەو تایبەتمەندیانەوە درووست بكرێت، ئیدی ناتوانین ناوی دووچەرخەی لەسەر دابنێن.
روبانیان لەو باوەڕە دایە، زۆر بوونی دووچەرخە لەناو شارەكانی ئێراندا بە تایبەتی تاران یارمەتییەكی زۆر بە چارەسەركردنی كێشەی ترافیك دەكات.