لێپرسراوانی حكوومەتی ئێران هەڕەشەیان لە ئەمریكا كرد
13:00 - 3 رەزبەر 2712
ئاژانسی كوردپا: لێپرسراوانی حكوومەتی ئێران رایانگەیاند، ئەگەر شەڕ روو بدات ئێمە بنكە و بارەگا نیزامییەكانی ئەمریكا لە وڵاتانی عەرەبی دەكەینە ئامانج.
هاوكات لەگەڵ دەسپێكی مانۆڕی دەریایی زیاتر لە 30 وڵات لە ئاوەكانی كەنداو، فەرماندە نیزامییەكانی حكوومەتی ئیسلامیی ئێران پەرەیان بە هەڕشەكانیان بە دژی ئەمریكا و ئیسرائیل داوە.
كاناڵی ئەلعەرەبیە لە زاری فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سپای پاسدارانی حكوومەتی ئێرانەوە بڵاوی كردەوە، ئەگەر لە ناوچەكەدا شەڕ رو بدات شتێك بە ناوی بێلایەنی بوونی نابێت.
ئەمیرعەلی حاجیزادە وتیشی: ئێمە سەرجەم بنكە و بارەگا نیزامییەكانی ئەمریكا لە قەتەر، بەحرەین و ئەفغانستان دەكەینە ئامانجی مووشەكەكانمان.
چەند رۆژ لەمەوبەریش محەممەدعەلی جەعفەری رایگەیاندبوو،\" بەپێی هەڕەشەكانی ئیسرائیل، ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕی ئێمە لەگەڵ ئەو وڵاتە لە ئارا دایە.
ئەو فەرماندەیەی سپای پاسدارن وتیشی: ئێمە لە هەمبەر هەڕەشەكانی ئیسرائیلدا بێدەنگ نابین و وەڵامی پێویستی پێ دەدەێنەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا داوای پەرەسەندنی گرژییەكانی ئێران و ئیسرائیل سەرۆك وەزیری ئیسرائیل داوای لە باراك ئوباما كرد كە هێڵێكی سوور بۆ بەرنامە ناوكییەكەی حكوومەتی ئێران دەستنیشان بكات.
لەلایەکی دیکەشەوە حوسێن سەلامی جێگری فەرماندەی سپای پاسدارانی حکوومەتی ئێران رایگەیاندووە، مەبەستی ئێمە لە شەڕ، شەڕ لەگەڵ هاوپەیمانێکی جیهانییە بە رێبەریی ئەمریکا.